خه‌ڵكی عێراق به دووركه‌وتنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له تائیفه‌گه‌ری گه‌شبینن
له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا، ئه‌و لیستانه‌ی كه كارنامه‌ی عه‌لمانی و نیشتیمانییان هه‌بوو سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵكی عێراقیش پشتیان له تائیفه‌گه‌ری كرد.
خه‌ڵكی عێراق به دووركه‌وتنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له تائیفه‌گه‌ری گه‌شبینن
له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا، ئه‌و لیستانه‌ی كه كارنامه‌ی عه‌لمانی و نیشتیمانییان هه‌بوو سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵكی عێراقیش پشتیان له تائیفه‌گه‌ری كرد.
چه‌ند په‌یامنێرێكی راهێنراوی IWPR- عێراق (ICRی ژماره ٣٣٠، ٣١-٣-٢٠١٠)
خه‌ڵكی عێراق ده‌ڵێن سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانییه نیشتیمانی و عه‌لمانییه‌كان له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا نیشانه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره و ده‌ریده‌خات عێراق خه‌ریكه له تائیفه‌گه‌ری دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
له چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی، چه‌ند هاوڵاتیێكی عێراقی وتیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانن له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوخۆی وڵات، به‌ڵام به ئه‌نجامه‌كانی لیستی عێراقییه و ده‌وڵه‌تی یاسا خۆشحاڵن كه به هه‌ردووكیان زیاتر له نیوه‌ی په‌رله‌مانی نوێی عێراقیان به‌ده‌ست هێناوه. په‌رله‌مانی نوێی عێراق له ٣٢٥ كورسی پێكهاتووه.
لیستی عێراقییه، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و زیاتر له لایه‌نه عه‌لمانییه‌كان پێكهاتووه، ٩١ كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌و لیستی ده‌وڵه‌تی یاساش، كه هاوپه‌یمانییه‌كی نیشتیمانییه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ٨٩ كورسیی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
زۆرێك له خه‌ڵكی عێراق پێیان وایه ئه‌و ئه‌نجامانه واته دووركه‌وتنه‌ی عێراق له تائیفه‌گه‌ری كه چه‌ند مانگێك دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق له ساڵی ٢٠٠٥ شه‌ڕێكی خوێناوی لێكه‌وته‌وه و كاولكارییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
عوده‌ی حه‌كیم تاڵیب، فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ته له به‌غدا و ته‌مه‌نی ٣٦ ساڵه و ده‌نگی بۆ لیستی عێراقییه داوه، وتی، "ئێمه گه‌شبینین به داهاتوو چونكه گفتوگۆی نێوان لیسته براوه‌كان خه‌ریكه ئاڕاسته‌یه‌كی نیشتیمانی وه‌رده‌گرێت. زۆربه‌ی كوتله‌كان حكومه‌تێكی نیشتیمانییان ده‌وێت، نه‌ك تائیفی، ئه‌مه‌ش شتێكی باشه".
ئه‌میر محه‌مه‌د ره‌سوڵ، مامۆستایه له نه‌جه‌ف و ته‌مه‌نی ٣٨ ساڵه و ده‌نگی به ده‌وڵه‌تی یاسا داوه، وتی له‌كاتێكدا ململانێی نێوان هاوپه‌یمانییه عه‌لمانی و نیشتیمانییه‌كان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی سه‌خته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن "ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك له هاوپه‌یمانییه تائیفییه‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه".
ره‌سوڵ زیاتر وتی، "تائیفه‌گه‌ری گڕی له وڵات به‌ردا و چه‌ندین كێشه‌ی دروست كرد و ئێمه‌ش نامانه‌وێ جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ری".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێ گروپی تائیفیش ئه‌نجامی باشیان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا به‌ده‌ست هێناوه. ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در، كه هێشتا جه‌ماوه‌رێكی زۆری له‌نێو شیعه هه‌ژاره‌كان و دینداره‌كانی عێراقدا هه‌یه، به‌شداریێكی كارایان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كرد و ده‌نگیان به بزوتنه‌وه‌ی سه‌در دا.
بزوتنه‌وه‌ی سه‌در توانی زۆرینه‌ی كورسییه‌كان له‌ناو هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی، كه به‌ره‌یه‌كی شیعه‌یه و زیاتر له كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان پێكهاتووه، به‌ده‌ست بهێنێت.
هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له ساڵی ٢٠٠٩دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی فراوان كرد و ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و كاته ئاماژه‌یه‌ك بوو كه خه‌ڵكی عێراق له تائیفه‌گه‌ری دوور ده‌كه‌وتنه‌وه.
لیستی عێراقییه، كه پێشتر لایه‌نێكی بچووك بوو له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند پاڵێوراوێكی دیار و كاریگه‌ری سوننه‌كان و شیعه عه‌لمانییه‌كان و چه‌ند كه‌مینه‌یه‌كی ئیتنی و ئایینی پێكهێنا و توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
لایه‌نگرانی لیستی عێراقییه به‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی لیسته‌كه هاتوونه‌ته جۆش و ده‌ڵێن ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێیه له پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا. له كاتێكدا هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه سوننه‌كانی لیستی عێراقییه ئیسلامین، بۆ نموونه تاریق هاشمی كه پێشتر سه‌رۆكی حزبی ئیسلامیی عێراقی بووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی پێكهاته‌كانی لیسته‌كه عه‌لمانین.
عه‌لاوی و مالیكی له‌ڕووی سیاسییه‌وه ركابه‌ری یه‌كترن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كدا بۆچوونی هاوشێوه‌یان هه‌یه.
هه‌ردووكیان وه‌ك دوو سه‌ركرده‌ی به‌توانا هه‌ژمارده‌كرێن و خۆشیان پێیان وایه كارنامه‌ی نیشتیمانی و حكومه‌تێكی ناوه‌ندیی به‌هێز گرنگ و پێویستن بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئۆقره‌یی له عێراقدا، به‌ڵام له مه‌سه‌له‌ی دوورخستنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان له كاروباری سیاسی و پۆسته حكومییه‌كاندا له‌گه‌ڵ یه‌كدا ناكۆك بوون.
مالیكی پاڵپشتی له دوورخستنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان كرد و ئه‌مه‌ش زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی توڕه‌كرد و زۆرێكیشیان بوونه هاوپه‌یمانی عه‌لاوی.
شه‌ڕی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌مێكه له‌نێوان مالیكی و عه‌لاوی ده‌ستیپێكردووه و زۆر كه‌سیش پێیان وایه كه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چه‌ند مانگێكی پێده‌چێت چونكه كوتله‌كان مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر پۆسته سیادییه‌كانی ناو كابینه‌ی داهاتوودا ده‌كه‌ن.
پێده‌چێت ناسنامه‌ی تائیفی و ئیتنی به‌رپرسان تا ئه‌وپه‌ڕی له‌به‌رچاو بگیرێت كاتێك پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.
خه‌ڵكی عێراق به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه نیگه‌رانن و زۆرێكیشیان به IWPRیان راگه‌یاند كه هێنده‌ی نیگه‌رانی گرژییه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنن، هێنده نیگه‌رانی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت نین.
لاوه حوسێن، فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ته له كه‌ركوك و ته‌مه‌نی ٢٦ ساڵه و ده‌نگی به لیستی كوردستانی داوه، وتی، "ئه‌و ململانێیه تونده‌ی كه له‌نێوان مالیكی و عه‌لاوی له‌سه‌ر ئاستی عێراق له لایه‌ك و عه‌لاوی و كورده‌كان له كه‌ركوك له لایه‌كی تره‌وه هه‌یه گرژییه‌كان زیاتر ده‌كات".
یه‌كێكی تر له نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌و هاوڵاتییه عێراقیانه‌ی كه په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا كردوون بریتی بوو له په‌یوه‌ندیی سیاسه‌تمه‌داره باڵاكان به وڵاتانی دراوسێوه.
ماوه‌یه‌كی كورت دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌داری باڵای عێراق، له‌وانه‌ش مالیكی و سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی كه ده‌یه‌وێ دووباره خۆی بۆ هه‌مان پۆست بپاڵێوێت، سه‌ردانی ئێرانیان كرد. به‌پێی راپۆرته‌كانیش، عه‌ره‌بستانی سعودی پێی وایه عه‌لاوی سه‌ركرده‌یه‌كه ده‌توانێ داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عه‌ره‌ب بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێرانیش بنبڕ بكات.
عه‌لاوی هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌ب ببه‌ستێت و ره‌خنه‌شی له ده‌سه‌ڵاتی ئێران له عێراقدا گرتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه.
زۆرێك له هاوڵاتیانی عێراق نیگه‌رانن له‌وه‌ی وڵاتانی بیانی له به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا قسه‌یان زۆر ده‌ڕوات.
محه‌مه‌د هه‌مزه سه‌غیر، شوفێری ته‌كسیه له به‌غدا و ته‌مه‌نی ٤٩ ساڵه و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا نه‌كردووه، وتی، "له راستیدا لایه‌نه باڵاكانی ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ته‌نها داده‌نیشن و فه‌رمان له ئێران و سعودیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه وه‌رده‌گرن. ئێمه ته‌نها چه‌ند شتێكی ئاساییمان ده‌وێت، وه‌ك به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و دابینكردنی ئاو و كاره‌با و هه‌لی كار تا نانێك بۆ خۆمان په‌یدا بكه‌ین".
په‌یامنێرانی راهێنراوی IWPRعه‌لی كه‌ریم له به‌غدا و سه‌ماح سه‌مه‌د له كه‌ركوك و عه‌بدولحوسێن ره‌زا له نه‌جه‌ف و عه‌لی محه‌مه‌د له دیاله و عه‌لی ئه‌بو عێراق له به‌سڕه به‌شدارییان له نووسینی ئه‌م راپۆرته كردووه. هێمن لهۆنی، موحه‌ریری ناوخۆیی IWPRه له سلێمانی، به‌شداری له ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته كردووه.