كاتی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی هاتووه؟
كاتی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی هاتووه؟
مه‌سه‌له‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس باڵی به‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا كێشابوو، ئه‌مه‌ش ده‌ریخست كه سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و وڵاته نه‌یانتوانیوه به‌یه‌كه‌وه به ئاڕاسته‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی كار بكه‌ن. به‌ڵام ماوه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت هه‌لێكی نوێ بێت بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و توڕه‌یی و دووبه‌ره‌كییه‌ی كه جارێكی تر سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه.
له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، مه‌سه‌له‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس وه‌ك ئامرازێك بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌كارهێنرا، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانییه شیعه‌كانه‌وه كه به ئاشكرا پاڵپشتییان له بڕیارێكی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌وه‌ری كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه ١٤٥ پاڵێوراو به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عس له هه‌ڵبژاردن دوورخرانه‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كان، ده‌سته‌ی ناوبراو كه ئه‌ركی ریشه‌كێشكردنی به‌عسی پێ سپێردراوه ئێستا خه‌ریكه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چه‌ند پاڵێوراوێكی تریش له لیستی عێراقییه، كه زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بی سوننه له‌خۆده‌گرێت، دووربخاته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه جه‌مسه‌رگیریی لێده‌كه‌وێته‌وه و سوننه‌كان ناچار ده‌كات وا هه‌ست بكه‌ن كه ئه‌وان وه‌ك تائیفه‌یه‌ك ده‌كرێنه ئامانج چونكه زۆرێكیان په‌یوه‌ندییان به حزبی به‌عسه‌وه هه‌بووه. له‌راستیدا، به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه له ساڵی ٢٠٠٣دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی ٩٥ له‌سه‌دای ئه‌ندامانی پێشووی حزبی به‌عس له لایه‌ن به‌رپرسه‌كانیانه‌وه ناچاركرابوون په‌یوه‌ندی به‌و حزبه‌وه بكه‌ن.
مێژووی به‌عس به‌جۆرێك چۆته قاڵبی سیاسییه‌وه كه مه‌سه‌له‌ی لێپرسینه‌وه و ئاشتبوونه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كاندا له‌بیر كراوه.
زۆرێك له به‌رپرسه باڵاكانی به‌عس له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ٢٠٠٣دا له پۆسته‌كانیان و دوورخرانه‌وه و ژماره‌یه‌كی ئێجگار كه‌میشیان دادگاییكران. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ پڕۆسه‌یه‌كی دادوه‌ری و ده‌ستووری بۆ به‌رپرسانی پێشووی به‌عس تا ئێستا ئاماده نه‌كراوه، بۆیه چاره‌سه‌رێك بۆ تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ئێستا حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوه‌كه‌ی ئه‌مریكادا تێپه‌ڕیوه، كه‌چی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته هێشتا كۆن نه‌بووه و ده‌كرێت بقۆسترێته‌وه.
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه، سه‌ركرده‌كانی عێراق ده‌توانن واز له ورووژاندنی ئه‌م بابه‌ته بهێنن و له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه و به‌دواداچوونی راستییه‌كانیشدا هه‌ڵسن به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه پله نزمانه‌ی به‌عس كه گومانیان لێناكرێت هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام دابێت.
بیرۆكه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی له‌م جۆره ده‌مێكه پێشنیار كراوه. فرێد كاپڵن، رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكییه، له راپۆرتێكدا كه له ساڵی ٢٠٠٤ له گۆڤاری سلێیت بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له شاڵاوه‌كه‌ی ٢٠٠٣، ئیداره‌ی بوش به‌نیاز بووه كۆنگره‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاشتبوونه‌وه و به‌دواداچوونی راستییه‌كان ببه‌ستێت. به‌ڵام دواتر ئه‌و پلانه به‌هۆی دروستبوونی پشێوی له‌دوای شاڵاوه‌كه‌وه پشتگوێ خراوه.
له ٢٠٠٦دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی پڕۆژه‌یه‌كی بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی راگه‌یاند كه پێكهاتبوو له ده‌ركردنی لێبووردنی گشتی بۆ ئه‌و یاخیبووانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سوور نه‌بووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیارێك كه رێگای به به‌عسییه‌كان نه‌ده‌دا پۆستی ئاست نزم له حكومه‌تدا وه‌ربگرن.
به‌ڵام به گوته‌ی ئێریك گه‌ستافسۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوێكه به‌ناوی پڕۆژه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق كه ناحكومییه، لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق به‌شدارییان له پڕۆسه‌كه‌دا نه‌كرد. به بڕوای گه‌ستافسۆن، نه‌بوونی ویستی سیاسی بووه رێگر له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه.
ئه‌و پلانه پێویست ناكات جارێكی تر شكست بهێنێت. سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی دژایه‌تی خۆی بۆ پڕۆسه‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس به‌جۆرێك كه ته‌ڕ و وشكی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه یاساغه به‌یه‌كه‌وه بسووتێنێت ده‌ربڕیووه و له‌وانه‌یه پاڵپشتی له رێگا چاره‌یه‌كی تر بكات كه ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر بێنێته ئاراوه. ره‌نگه تاڵه‌بانی له پۆستی سه‌رۆك كۆماردا نه‌مێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له پێگه‌یه‌كی گرنگدا ده‌مێنێته‌وه.
ئاڵا تاڵه‌بانی، یه‌كێكه له دیارترین سیاسه‌تمه‌داره ژنه‌كانی عێراق، ده‌ڵێت ئه‌م بابه‌ته له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا و له ساڵی ٢٠٠٨یشدا كاتێك په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری ده‌كرد كه دواتر ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری لێكه‌وته‌وه، له لایه‌ن هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانه‌وه پاڵپشتی لێكراوه.
هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن عێراق هێشتا ماویه‌تی مێژووه پڕ له ئازاره‌كه‌ی سارێژ بكات و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كولاندنه‌وه‌ی برینه كۆنه‌كان له‌م هه‌لومه‌رجه سیاسییه ناسكه‌ی ئێستادا له‌وانه‌یه شه‌ڕی تائیفی لێبكه‌وێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و ره‌وشه‌ی كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هاتۆته ئاراوه ره‌نگه كاتێكی گونجاو بێت بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كان و ئاشتبوونه‌وه.
هه‌ر یه‌كه له مالیكی و عه‌لاوی ئه‌نجامی باشیان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رچاویان ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی.
بێ گومان ئه‌م كاره ئه‌ركێكی قورسه، به‌ڵام ده‌كرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری چوارچێوه‌یه‌ك بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه له‌خۆده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌كات جێگای متمانه نییه، به‌تایبه‌تی له لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها به لایه‌نگیریی سیاسی و نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له كاره‌كانیدا تۆمه‌تبار كراوه.
ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی ئێستا كاتییه. سه‌ره‌تا مالیكی ناوی چه‌ند كه‌سێكی خسته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق تا ببنه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له ده‌سته‌كه‌دا، به‌ڵام گشتیان له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ره‌تكرانه‌وه و دواتر ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی ئێستا پێكهێنرا.
ده‌سته‌ی نوێ ئه‌و كاته به‌هێز ده‌بێت كه سه‌رۆك وه‌زیران خواستێكی سیاسیی هه‌بێت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌ش وه‌ك كه‌سانی بێ لایه‌ن و ته‌واو سه‌ربه‌خۆ متمانه‌یان پێ بكرێت.
بۆیه ده‌كرێت هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئێستا كاتێكی گونجاو بێت. جگه له‌مه‌ش، به گوته‌ی میراندا سیسۆنز له سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادپه‌روه‌ریی ئینتیقالی كه باره‌گاكه‌ی كه‌وتۆته ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی گرنگییه‌كی زۆر به چیڕۆك و گه‌واهیدان ده‌دات. سیسۆنز ده‌ڵێت، "بیرۆكه‌ی هه‌ڵسانه سه‌ر پێ و گه‌واهیدان له دادگا به‌لای عێراقییه‌كانه‌وه زۆر سه‌رنجڕاكێشه".
به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌بێت ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتیمانیی راسته‌قینه بێت و چه‌ند چالاكییه‌كی ئاشته‌وایی له‌خۆ بگرێت كه به‌شێك بن له ستراتیژییه‌كی فراوانتر بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه تا ئێستاش وه‌ك پێوه‌رێك له‌نێوان خه‌ڵكی ناوچه جیاوازه‌كان و گروپه ئیتنییه‌كانی عێراقدا ده‌بیرێت. به هه‌مان شێوه‌ش، پێویسته هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له داهاتوودا یاخیبووانی پێشووی سوننه و شیعه و كۆنه به‌عسییه‌كان له‌خۆ بگرێت.
هه‌روه‌ك گه‌ستافسۆن ده‌ڵێت، هێشتا "زۆر كار ماوه ئه‌نجام بدرێت" تا سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی مسۆگه‌ر بكرێت. به‌ڵام له سه‌روبه‌ندی گۆڕانكارییه‌كانی دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه و به ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه كۆتایی بهێنێت به شێوازه جه‌مسه‌رگرتووه‌كان له عێراقی دوای سه‌دامدا.
ئێڵه رۆڵف جێگری به‌رپرسی پڕۆگرامه‌كانی IWPRه له عێراق.
ئه‌و بۆچوونانه‌ی له‌م وتاره‌دا گوزارشتیان لێ كراوه مه‌رج نییه هی IWPR بن.