جووتیاران تووشی رۆژگارێكی سه‌خت هاتوون
له كاتێكدا بازاڕه‌كانی سه‌وزه و میوه پڕن له به‌روبوومی هاورده‌كراو، زۆرێك له هاوڵاتیان نیگه‌رانن به‌هۆی ره‌وشی كشتوكاڵ له عێراق.
جووتیاران تووشی رۆژگارێكی سه‌خت هاتوون
له كاتێكدا بازاڕه‌كانی سه‌وزه و میوه پڕن له به‌روبوومی هاورده‌كراو، زۆرێك له هاوڵاتیان نیگه‌رانن به‌هۆی ره‌وشی كشتوكاڵ له عێراق.
"گشت ئه‌و سه‌وزه و میوه‌یه‌ی ئێستا ئه‌یانفرۆشین له ده‌ره‌وه هێنراون، جگه له چه‌ند جۆرێكی سه‌وزه نه‌بێت وه‌ك كه‌ره‌ووز و ته‌ڕه پیاز كه له هه‌ندێ وه‌رزدا ئه‌م دووانه‌ش له ده‌ره‌وه ده‌هێنرێن،" سه‌عید عه‌بدوڵڵا، ته‌مه‌نی ٤٧ ساڵه و ته‌ڕه‌فرۆشێكی كۆنه له بازاڕی شێخه‌ڵڵا له شاری هه‌ولێر، وتی.
عه‌بدوڵڵا زیاتر وتی، "ئێستا كه به بازاڕی سه‌وزه و میوه‌دا ره‌ت ده‌بیت شتی وا ئه‌بینی كه پێشتر ته‌نها له ته‌له‌فزیۆن ئه‌تبینی."
به گوێره‌ی رێكخراو‌ی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به فاو ناسراوه، عێراق زیاتر له ٨٠ له سه‌دای خۆراكه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات. ئه‌م دیارده‌یه نیگه‌رانی لای ئابووریناسان و به‌كاربه‌ران دروست كردووه و ده‌ترسن له‌وه‌ی كشتوكاڵ له عێراقدا كه رۆژگارێك به جه‌رگه‌ی (كه‌وانه‌ی به‌پیت) داده‌نرا ره‌نگه نه‌مێنێت.
رێكخراو‌ی فاو كه‌رتی كشتوكاڵی عێراق به‌وه وه‌سف ده‌كات كه "له ئاستێكی زۆر نزم دایه" به‌هۆی نائارامیی سیاسی و شه‌ڕ و لاوازی ژێرخان و وشكه ساڵی سه‌خته‌وه.
"كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه عێراق هێشتا ئاسه‌واری شه‌ڕی به‌سه‌ره‌وه ماوه. به‌رنامه‌یه‌كی دانه‌ڕشتووه بۆ گه‌شه‌دان به كشتوكاڵ تاكو جارێكی تر ببێته‌وه به وڵاتێكی به‌رهه‌مهێن نه‌ك به‌كاربه‌ر،" محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌لیم، پڕۆفیسۆری كشتوكاڵه له زانكۆی سلێمانی، وتی.
له كاتێكدا كشتوكاڵی عێراق به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، ته‌ڕه‌فرۆشانی ناوخۆ ناچارن به‌روبوومی هاورده‌ی وڵاتانی دراوسێ و گروپه كشتوكاڵییه باڵاده‌سته‌كانی وه‌ك (ئاسیا) بكڕن.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق هه‌ستی به‌و كێشه‌یه كردووه و له مانگی ئازار وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پاڵپشتیكردن له جووتیارانی ناوخۆ هاورده‌كردنی چه‌ند جۆره خۆراكێكی قه‌ده‌غه‌كرد. جێگری وه‌زیری كشتوكاڵ مه‌هدی قه‌یسی وتی حكومه‌ت ئێستا قه‌رزیش به جووتیاران ده‌دات و رێگایان پێ ده‌دات به قست كه‌لوپه‌ل بكڕن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له‌بازاڕه‌كاندا هاوڵاتیان گله‌یی ده‌كه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی به‌روبوومی عێراقی و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه عێراق رۆژگارێك هه‌نارده‌كارێكی سه‌ره‌كیی جۆره‌كانی خۆراك بووه وه‌ك گه‌نم.
"هه‌موو به‌یانییه‌ك ده‌چمه بازاڕی عه‌لوه‌ی سه‌وزه و میوه له گه‌ڕه‌كی جه‌میله له شاری به‌غدا. سێ له چواری جۆره‌كانی سه‌وزه له ده‌ره‌وه هاورده كراوه. سه‌وزه به به‌رده‌وامی له سوریا و ئوردن و ئێران و حاڵی حازریش میوه له توركیاوه هاورده ده‌كرێن،" عه‌لا میناتی، ٣٠ ساڵه و ته‌ڕه‌فرۆشه له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیه له باشووری به‌غدا، وتی.
میناتی به IWPRی راگه‌یاند جووتیاران گرانیی ئه‌و به‌روبوومه كه‌مه‌ی له عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌چێته بازاڕه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ زۆری نرخی په‌ین و گواستنه‌وه و سوته‌مه‌نی و نه‌بوونی ئاو.
میناتی وتی به‌روبوومی عێراق هه‌میشه له به‌روبوومی هاورده‌كراو هه‌رزانتر نییه به‌ڵام له عه‌لوه‌كه به‌روبوومی عێراقی داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره چونكه به‌تامتره.
نه‌بوونی میوه و سه‌وزه و دانه‌وێڵه‌ی خۆماڵی كاریگه‌رییه‌كی ئێجگار زۆری به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی عێراقه‌وه هه‌بووه كه پێشتر وا راهاتبوون به‌روبوومی وه‌رزییان ده‌كڕی و ژه‌مه‌كانی خۆیان به‌و پێیه رێك ده‌خست.
"له رابردوودا، ئێمه یارمه‌تی دایكانی خۆمان ده‌دا كاتێك له زستاندا هه‌ندێ جۆری سه‌وزه‌یان وشك ده‌كرده‌وه چونكه نرخه‌كه‌یان هه‌رزاتر بوو و بۆ هاوین هه‌ڵمان ده‌گرتن. ئێستا وشكیان ناكه‌ین چونكه هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ له بازاڕدا هه‌ن، به‌ڵام نرخی گرانیان ئێمه ئه‌كوژێ،" سه‌بیحه محه‌مه‌د، ته‌مه‌نی ٤٤ ساڵه و ژنی ماڵه‌وه‌یه له به‌غدا، وتی.
ده‌ڵێن كشتوكاڵ ته‌نها پێنج له سه‌دای به‌رهه‌می ناوخۆیی عێراق پێك ده‌هێنێت. شاره‌زایان پێیان وایه دابه‌زینی ئاستی كشتوكاڵ ئه‌گه‌ری ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی لادێكانی عێراقی له ناوخۆدا زیاتر كردووه چونكه به كۆمه‌ڵ ده‌چنه شاره‌كان و به‌دوای ده‌رامه‌تی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن.
له چیاكانی باكووری هه‌ولێر، فارس عه‌بدولره‌حمان، موختاری گوندی شێخ مه‌مودیان، روونیكرده‌وه چۆن نه‌بوونی ئاو و گۆڕانی رێڕه‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی كاریان كردۆته سه‌ر گوزه‌رانی گونده بچووكه كشتوكاڵییه‌كه‌ی.
"به‌روبوومی گونده‌كه‌مان پێشتر بریتی بوو له تووتن و پیاز و برنج. كه‌س ئه‌و به‌روبوومه كشتوكاڵیانه‌ی نه‌ده‌كڕی كه له شاره‌كانه‌وه ده‌هاتن. خودی گونده‌كان به‌روبوومی خۆیان ره‌وانه‌ی شاره نزیكه‌كان ده‌كرد،" عه‌بدولره‌حمان به IWPRی وت. "كاتێك كارێزی گونده‌كه هاوینی رابردوو وشكی كرد، چیتر نه‌مانتوانی كشتوكاڵ بكه‌ین یان مه‌ڕوماڵات به‌خێو بكه‌ین."
به‌لای زۆرێك له عێراقییه‌كانه‌وه، كشتوكاڵ هێشتا مه‌سه‌له‌یه‌كی پڕ له سۆزه و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا باسی نه‌ته‌وایه‌تی و شانازیی مێژوویی ده‌كه‌ن. هه‌ندێ كه‌س بیریانه كه كه‌متر له ٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، عێراق یه‌كێك بوو له هه‌نارده‌كاره سه‌ره‌كییه‌كانی دانه‌وێڵه.
"به‌روبوومی هاورده‌كراو له به‌روبوومی خۆماڵی گرانتره، به‌ڵام هی خۆمان خۆشتره. بۆ نموونه، پرته‌قاڵی عێراقی تامی خۆشتره و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژیش بۆگه‌ن نابێت. لاله‌نگیش هه‌ر وایه. هه‌روه‌ها به‌روبوومی خۆماڵی به‌رگری زیاتره كاتێك له كۆگا هه‌ڵده‌گیرێت،" باوكی حوسێن، ٥٠ ساڵه و ته‌ڕه‌فرۆشه له به‌غدا، وتی. "به‌گشتی، به‌روبوومی خۆماڵی باشتر و هه‌رزانتره، به‌ڵام په‌یداكردنی ئێستا زه‌حمه‌ته."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌موو عێراقییه‌ك گرنگی به كڕینی به‌روبوومی خۆماڵی نادات.
"هه‌بوونی چه‌ند جۆرێكی جیاوازی میوه كاری كردۆته سه‌ر هه‌ستی چه‌شتنمان،" نه‌ریمان كه‌ریم، خه‌ڵكی هه‌ولێره و ته‌مه‌نی ٤٢ ساڵه، وتی. "كاتی خۆی، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌سپێكی وه‌زرێكی دیاریكراو و میوه و سه‌وزه‌ی تایبه‌ت به‌و وه‌رزه‌مان ده‌كرد. به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێك هه‌یه و ده‌توانم له هه‌ر وه‌رزێكدا ئه‌و به‌روبوومانه بكڕم."
محه‌مه‌د سه‌لمان، شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی ئابوورییه و سه‌رۆكی به‌شی ئابوورییه له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر، پێی وایه هێزه‌كانی بازاڕ داهاتووی كشتوكاڵی عێراق دیاری ده‌كه‌ن.
"دیارده‌ی هێنانی میوه و سه‌وزه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی به‌رهه‌می خۆماڵی و جووتیارانیش رێگای تر ده‌دۆزنه‌وه بۆ مانه‌وه‌یان،" سه‌لمان وتی.
فالح حه‌سه‌ن و عه‌بدولره‌حمان زێباری دووی رۆژنامه‌نووسی راهێنراوی IWPRن له به‌غدا و هه‌ولێر. رۆژنامه‌نووسی راهێنراوی IWPR باسم شه‌رع له به‌غداوه به‌شداری له نووسینی ئه‌م راپۆرته كردووه.