هه‌وڵی هێنانه‌كایه‌ی گۆڕان
رۆژنامه‌نوسێكی عێراقی حزبێكی سیاسی دامه‌زراندوه له پێناو باشتركردنی ژیانی خه‌ڵكانی وڵاته‌كه‌ی.
هه‌وڵی هێنانه‌كایه‌ی گۆڕان
رۆژنامه‌نوسێكی عێراقی حزبێكی سیاسی دامه‌زراندوه له پێناو باشتركردنی ژیانی خه‌ڵكانی وڵاته‌كه‌ی.
پێموابو ڕووخانی رژێمی سه‌دام واته ده‌ستپێكردنی ژیانێكی نوێ و كۆتاییهاتن به ئاواره‌یی. له حه‌ویجه، شارۆچكه‌ی زێدی خۆم، نیشتهجێبومهوه، که ٧٠كم خۆراوای كه‌ركوكه‌وه‌یه. به‌رله‌وه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری بێته‌ئاراوه و به‌شێكی ئه‌وه‌نده فراوان له عێراق بهشبهشبكات ده‌ستمكرد به سه‌ردانكردنی هاوڕێیانم له به‌سره و كوت و دیاله و كه‌ربه‌لا. ئه‌وكاته، ته‌نها له دز و جه‌رده‌ی سه‌ر رێگه ئه‌ترساین كه یان پاره یان سه‌یاره‌یان ئه‌دزی. رێگه‌كان خاڵی پشكنینیان له‌سه‌رنه‌بوو، چونكه هێشتا پۆلیس و سوپا دروستنهكرابون.
سه‌ره‌تا بیرم له‌وه كرده‌وه ئیش بكه‌م بۆ دروستكردنی گۆڕان، له سه‌ردانێكمدا بۆ به‌غدا له مانگی شوباتی ٢٠٠٤دا، كاتێك چه‌ند كه‌سێكم بینی كه له حزبێكی سیاسی‌دا ئیشیاندهكرد. زۆر پڕبوبوم له شێوازی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌م؛ حه‌ویجه، كه مۆڵگه‌یه‌كی سوننه‌كانه، كه زۆریان هێشتا پێیانوابو سه‌دام ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حوكم. هه‌وڵم ئه‌دا پێیان بڵێم نابێت له رابردودا بژین و ئه‌بێت له باتی ئه‌وه بیر له داهاتو بكه‌نه‌وه - حوكمی سه‌دام كۆتاییهات.
هه‌رچه‌نده سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا ئیلهامی پێبه‌خشیم نوسینگه‌یه‌كی سیاسی له حه‌ویجه بكه‌مه‌وه، به‌ڵام له باری ئه‌منی شارۆچكه‌كه نیگه‌ران بوم و به‌و هۆیه‌شه‌وه وازم له بیرۆكه‌كه هێنا. له‌باتی ئه‌وه هه‌وڵمدا بیركردنه‌وه‌ی براده‌ره نزیكه‌كانم و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م بگۆڕم.
حه‌ویجه شوێنێك نیه خه‌ڵكه‌كه‌ی مێشكیان كراوه بێت، هه‌وڵدان بۆ بره‌وپێدانی گۆڕان له‌م شارۆچكه‌یه‌دا كارێكی زه‌حمه‌ته. ژنه‌كه‌م، كه ئافره‌تێكی رۆشنبیری شیعه‌ی عێراقیه، زه‌حمه‌ته به‌لایه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی سوننه‌ی داخراوی حه‌ویجه و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌و شارۆچكه‌یه‌دا هه‌ڵبكات. زۆربه‌ی ژیانی له شاری مه‌شهه‌دی ئێران بهسهربردبو و هیچ شتێك نه‌بو بیبه‌ستێته‌وه به‌م به‌شه‌ی عێراقه‌وه من نه‌بێت. بۆیه هانیدام بگوازینه‌وه بۆ به‌غدا یان بۆ حیلله یان بۆ هه‌ر لایه‌كی تر بێت، به‌ڵام من رازینهبوم. سه‌ره‌ڕای هه‌موو خراپیه‌كانی، حه‌ویجه ئه‌و شوێنهبو كه خێزانه‌كه‌م و هاوڕێكانم و یادگاریهكانمی لێبو. حه‌ویجه زێدی منه.
به‌ڵام تایه‌فه‌گه‌ری و توندڕه‌وی له ههڵكشاندابو. لاشه‌ی سهربڕدراوت ئه‌بینی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌وتبو، نوسینی سه‌ر دیواره‌كان داوای جیهادیان له خه‌ڵك ئه‌كرد. كه‌س نه‌یده‌وێرا به ئاشكرا وشه‌ی "زه‌رقاوی" بێت به‌ده‌میدا، چونكه ته‌نانه‌ت ناوهێنانی سه‌ركرده‌ی قاعیده له عێراق، ئه‌گه‌ر به چرپه‌ش بێت، بێ سێ و دو ئه‌تكوژن له‌سه‌ری.
له هه‌مان كاتدا، به هێمنی خه‌ریكی كاری رۆژنامه‌وانی بوم. بڕیارمدا ببمه رۆژنامه‌نوس چونكه له سه‌رده‌می به‌عسدا بینیبوم میدیا چه‌ند كاریگه‌ره له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خه‌ڵكدا. هه‌روه‌كو چۆن سه‌دام سه‌ركه‌وتو بو له به‌كارهێنانی میدیادا بۆ هێشتنه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ته‌كه‌ی، ئه‌توانین به‌كاریبهێنین بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌م زۆر كه‌له‌ڕه‌ق بون له‌و بۆچونه‌یاندا كه سه‌دام ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حوكم. وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئێجگار دابڕاو، خه‌ڵكی حه‌ویجه به‌ئاسانی بیروبۆچونی نوێ قبوڵناكه‌ن. له ڕێگه‌ی دیدارهكانمهوه له‌گه‌ڵ لاوان و خزمان و براده‌راندا، هه‌وڵمده‌دا بیربۆچونیان بگۆڕم. پێمده‌وتن جیهانێك له ده‌ره‌وه‌ی حه‌ویجه هه‌یه، چه‌ندین فرسه‌تی تێدایه و پێویسته به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بكه‌ن نه‌وه‌ك بایكۆتی بكه‌ن.
له حوزه‌یرانی ٢٠٠٦دا، من و براده‌رێكم – كه مامۆستایه- هه‌وڵێكی سهرنهكهتوماندا بۆ دامه‌زراندنی رۆژنامه‌یه‌ك. ئامانجمان گۆڕینی عه‌قڵیه‌ته‌كان بو له حه‌ویجه، به‌ڵام كه‌سمان ده‌ستنه‌كه‌وت پشتگیری پڕۆژه‌كه‌مان بكات یان فه‌ندی بكات.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، كه‌مێك دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتێكم له ئینته‌رنێت كافێیهكهوه ره‌وانه‌ی (IWPR) كرد، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم به‌ده‌ستگه‌یشت. كاتێك ههڕهشهكهم له مۆبایله‌كه‌مه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشت خه‌ریكی نانخواردنی نیوه‌ڕۆ بوم. كرۆكی په‌یامه‌كه ئه‌وه‌بو ئێمه وه‌كو شیعه په‌یوه‌ندیمان به رێكخراوه بیانیه‌كانه‌وه هه‌یه و ئه‌بێت بكوژرێین.
به‌ترسه‌وه سه‌یری خێزانه‌كه‌مم كرد، هاته به‌رچاوم كه سه‌رمان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌توه و لاشهشمان فڕێدراوه‌ته دیجله‌وه. شههیهم بۆ خواردنه‌كه نه‌ما، چونكه زانیم كه جارێكی تر ئاواره ئه‌بمه‌وه. داوام له ژنه‌كه‌م كرد جانتاكانی كۆبكاته‌وه. به‌ڵام پێم نه‌وت بۆ، ئه‌ترسام ره‌هێڵ ببێت.
له شاری كه‌ركوك گیرساینه‌وه كه له‌وێ ئیشم بۆ رۆژنامه‌یه‌كی كوردی ئه‌كرد. له هه‌مان كاتدا براده‌ره مامۆستاكه‌م هه‌وڵیده‌دا خه‌ڵك له قاعیده هه‌ڵگێڕێته‌وه، له ڕێگه‌ی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ شێخه‌كان و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خاوه‌ن نفوز و ئاساییه‌وه، له پاییزی ٢٠٠٦دا.
هانی خه‌ڵكی ئه‌دا به ئاشكرا دژی قاعیده قسه‌بكه‌ن وپێشنیازی ئهوهیدهكرد پێویسته "ئهنجومهنكانی رزگاركردن" له ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌دا پێكبهێنرێن. ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه كه ئێستا پێیانده‌وترێت ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابون، له هاوڵاتیانی سوننه پێكهاتون كه ناوچه‌كانی خۆیان ئه‌پارێزن، به‌تایبه‌ت له میلیشیا بیانیه‌كان.
پشتگیری جه‌ماوه‌ری سه‌ره‌ك عه‌شیره‌ته‌كان و پیاوه ناسراوه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و ئێمه‌ش بیرۆكه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان گه‌یانده وه‌زاره‌تی ناوخۆ. له‌و كاته‌دا، ته‌نها ئه‌نجومه‌نی رابون له پارێزگای ئه‌نبار بو. پێیان وتین كه پێشنیارزهكه ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكمان بهدهستنهگهیشتهوه.
مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و كاره‌م ئه‌زانی و ئه‌شمزانی كه رووبه‌رووی قاعیده ئه‌بینه‌وه، به‌ڵام هه‌ستم به لێپرسراوێتی ئه‌كرد به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك. ئه‌بێت یه‌كێك بێت و گۆڕان بهێنێته‌وه ئاراوه، هه‌ستم ئه‌كرد ئه‌توانم به‌شداریبكه‌م له هێنانی ئه‌و گۆڕانه‌دا. به‌ڵام ئیحتیاتی زیاترم له جاران وه‌رگرت چونكه هه‌ستم ئه‌كرد ئهكرێمه ئامانجی هێرش و په‌لامار.
له ١٢ی ته‌مموزی ٢٠٠٧دا، له كاتێكدا له‌ماڵ هاتمه ده‌ره‌وه، سه‌یاره‌یه‌كی ئۆپڵی شینم بینی به‌ره‌وڕوم ئه‌هات. سه‌یاره‌كه ژماره‌ی پێوه‌نه‌بو و بینیم پێنج كه‌سی چه‌كداری تێدابو. لة جێگه‌ی خۆم وشكبوم، چونكه له ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌ترسام. كاتێك به سه‌یاره‌كه‌وه به‌لای مندا تێپه‌ڕین، پیاوه‌كان رویانكرده من و ده‌ستیانكرد به ته‌قه‌كردن.
خۆم فڕێدایه سه‌ر شۆسته‌كه و ئاگام له خۆم نه‌ما و سه‌یاره‌كه‌ش بۆی ده‌رچو. یه‌كێك له دوكانداره‌كان رایكێشامه ناو دوكانه‌كه‌یه‌وه و پێیوابو كوژراوم. كاتێك هۆشم هاته‌وه، هه‌ستم به مورتاحی كرد كه زانیم هێشتا له ژیاندام و ئه‌زیه‌تم نه‌گه‌یشتوه، به‌ڵام دركم به‌وه‌كرد كه ئه‌بێت جارێكی تریش بگوازمه‌وه.
ژنه‌كه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌وبه‌ر رۆشتبو بۆ حیلله بۆ سه‌ردانی كه‌سوكاری، و منیش گه‌ڕامه‌وه بۆ حه‌ویجه. پاش ئه‌و روودووه، له ٢٩ ته‌مموزدا كوڕه‌كه‌مان له‌دایكبو. له‌دایكبونه‌كه‌ی هاوكاتبو له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژه‌دا كه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق جامی پاڵه‌وانێتی ئاسیای برده‌وه، ئه‌م دوو روداوه دڵودهرونمی گه‌شانده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌مان ببێت، بیرم له جێهێشتنی وڵات ئه‌كرده‌وه. پاسپۆرتێكی ره‌سمیم هه‌بو و بیرم له‌وه ئه‌كرده‌وه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق چی له‌به‌رده‌ممدایه بیكه‌م. به‌ڵام به له‌دایک بوونی کوڕه‌که‌مان بڕیارمدا نابێت كوڕه‌كه‌م له تاراوگه یان له ئاواره‌ییدا بژی وه‌كو خۆم و پێویسته ببمه به‌شێك له گۆڕانێكی ئیجابی له عێراقدا.
له سه‌ره‌تای ٢٠٠٨دا، من و هاوڕێكه‌م بڕیارمانمدا حیزبێكی سیاسی دروستبكه‌ین له حه‌ویجه؛ حزبی گه‌لی عێراق (حزب الشعب العراقي) كه هیچ بیربڕوا و ئامانجێكی تائیفی نه‌بێت. دواجار، له‌تاو بێئومێدیمان له و حزبه عێراقیانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی دروستبوبون بڕیارماندا و له‌به‌رئه‌وه‌ش كه حزبه سوننه‌كانی ناوچه‌كه‌مان نوێنه‌رایه‌تی ئێمه‌یان نه‌ده‌كرد.
به‌هیواین له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٨ بهشداریبكهین. پشتگیری ئه‌و سه‌ره‌ك عه‌شیره‌ت و خوێندكارانهمان به‌ده‌ستهێناوه كه بڕیاریانداوه له رێگه‌ی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه مافه‌كانیان به‌ده‌ستبهێننه‌وه. له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریداین له‌رێگه‌ی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا له شوێنه‌كانی وه‌كو موسڵ و كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین و حیلله و ناسریه و ئێستاش ئیش له‌سه‌ر رهشنوسكردنی به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه‌مان ئه‌كه‌ین.
ئه‌زانین دیموكراسی شتێكی ئاسان نیه - به‌تایبه‌ت به حوكمی هه‌بونی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی پێیانوایه ئه‌وانه‌ی له‌ناو سیستمه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن كافرن و ئه‌بێت بكوژرێن. هیممه‌تمان كرد ئه‌و رێگه‌یه بگرینه‌به‌ر و ئه‌شزانین روبه‌ڕوی چه‌ندین ته‌حه‌دا ئهبێنهوه، له‌وانه بنیاتنانی "گیانی به‌رپرسیارێتی" بۆ هاوڵاتیه عێراقیه‌كان.
ئێستا ئێمه هیوامان وایه بتوانین هاوڵاتیان قایلبكهین كه ئێمه ئه‌توانین نوێنه‌رایه‌تیان بكه‌ین و ژیانیان به‌ره‌و باشتر بگۆڕین. گومانم نیه له‌وه‌ی كێشه‌كانی عێراق كاتین و ئه‌و رۆژه‌ی دادێ که هه‌موو کێشه‌کان کۆتای‌یان پێدێت.
جاسم سه‌بعاوی رۆژنامه‌نوسێكی راهێنراوی (IWPR)ه له حه‌ویجه