هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له 'ئازادی راده‌ربڕین'
هه‌ڕه‌شه له دژی رۆژنامه‌نوسێك دوایه‌مین روداوی شه‌پۆلێكی تۆقاندنی رۆژنامه‌وانی كوردیه.
هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له 'ئازادی راده‌ربڕین'
هه‌ڕه‌شه له دژی رۆژنامه‌نوسێك دوایه‌مین روداوی شه‌پۆلێكی تۆقاندنی رۆژنامه‌وانی كوردیه.
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كه كه‌سێكی ره‌خنه‌گره له دامه‌زراوه‌ی سیاسی كوردی و كوڕی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی خوالێخۆشبوه كه یه‌كێك بوه له سیاسه‌تمه‌داره كورده ناوداره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له ٢٨ی مانگی شوباتدا نامه‌یه‌كی نوسیوه بۆ نه‌به‌ز گۆرانی رۆژنامه‌نوس و تیایدا ده‌ڵێت "یه‌ك رۆژم مابێت له ژیاندا، ئه‌بێ بتكوژم."
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له میدیای كوردیدا روماڵكرا، دوایه‌م روداوه له زنجیره‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه و په‌لامار كه له‌م دواییانه‌دا كراونه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نوسان له كوردستانی عێراق.
مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كاتێك نه‌به‌ز گۆران راپۆرتێكی له سایتی كوردستان نیوزدا بڵاوكرده‌وه و تیایدا ره‌خنه‌ی له نه‌بونی كاره‌با گرت له هه‌رێمی كوردستاندا. له‌و راپۆرته‌دا، نه‌به‌ز گۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه گۆڕه‌كه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شه‌ورۆژ ٢٤ سه‌عاته كاره‌بای لێنابڕێت.
هه‌ڵۆ ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه بۆ (IWPR) كه نامه‌كه‌ی نوسیوه و به ئیمه‌یڵ ره‌وانه‌ی نه‌به‌ز گۆران كراوه و ووتیشی په‌شیمانه لێی.
هه‌ڵۆ وتی، "سه‌عات ١١:٣٠ ی شه‌و بو كه راپۆرته‌كه‌یم خوێنده‌وه. زۆر توڕه‌بوم له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ناشیرین باسی باوكمی كردبوو."
"كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپم هه‌بوو و ئه‌و وشه ناشیرینانه‌م نوسی كه ئێستا په‌شیمانم لێیان."
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، چه‌ندین رۆژنامه‌نوسانی كورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراون و لێیاندراوه و هه‌راسانكراون. كارمه‌ندانی ناسراوی میدیا ئه‌ڵێن كه‌سایه‌تیه به‌هێزه‌كان له هه‌رێمی كوردستان رێزی میدیای سه‌ربه‌خۆ ناگرن، له كاتێكدا لێپرسراوانی كورد رۆژنامه‌ونوسان به‌وه تاوانبارئه‌كه‌ن كه پێوانه‌كانی ته‌حریركردنیان خراپه و رێزی دابونه‌ریتی كلتوریی ناگرن.
له روداوێكی پێشوتردا و له مانگی نیسانی ساڵی پاردا، نه‌به‌ز گۆران له‌لایه‌ن پێنج كه‌سه‌وه كه جلوبه‌رگی سه‌ربازیان له‌به‌ردابوه له هه‌ولێر، فڕێنراوه. گۆران وتی بردویانه بۆ شوێنێك له ده‌ره‌وه‌ی شار و به‌سه‌ختی لێیانداوه.
خه‌ڵك وای بۆ ده‌چون كه ئه‌م په‌لاماره تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بێت له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه گوایه لێپرسراوێكی میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان (پ.د.ك) له ووتارێكیدا سوكایه‌تی به كورد كردووه. گۆران زنجیره‌یه‌كی راپۆرتی له‌و باره‌یه‌وه نوسی و خه‌ڵكی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا چه‌ندین خوپیشاندانیان له دژی ئه‌و لێپرسراوه سازكرد.
له روداوێكی تردا و له ٢٩ی كانونی دووه‌مدا، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق داوایه‌كی یاسایی له دژی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی تۆماركرد به تۆمه‌تی ناوزڕاندن و دوباره بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵبه‌ستراو له راپۆرتێكی ته‌رجه‌مه‌كراوی مایكڵ روبندا كه لێكۆڵیارێكی ئه‌مریكیه. تۆمه‌ته‌كان به‌پێی ماده‌ی ٤٣٣ی یاسای سزادانی عێراقی ئاراسته‌ی "هاوڵاتی" كراوه كه له‌سه‌رده‌مانی رژێمی سه‌دام حسه‌یندا ده‌ركراوه و به‌پێی ئه‌و یاسایه ناوزڕاندن تاوانه.
راپۆرته‌كه، كه یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی (American Enterprise Institute)ه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ئیدیعای ئه‌وه‌ده‌كات كه تاڵه‌بانی سه‌روه‌ت و سامانێكی به بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به بڕی ٢ ملیار دۆلار، كۆكردۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌سه‌ردا ساغبێته‌وه، ئه‌وا ئه‌كرێت عه‌بد عارفی سه‌رنوسه‌ری هاوڵاتی، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ تا ساڵێك زیندانی بكرێت.
عارف وتی، "ئێمه خه‌می دادگاییكردنه‌كه‌مان نیه، چونكه ئه‌م به‌شێكه له شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن له پێناوی ئازادی میدیا و دیموكراسیدا."
عارف وتی لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ڵۆ له به‌رامبه‌ر ووتاره‌كه‌ی نه‌به‌ز گۆران "هێرشه بۆ سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین و دیموكراسی له كوردستان."
ده‌ڵێن گوایه هه‌ڵۆ له نامه‌یه‌كدا بۆ هاوڵاتی پێش ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا داوای لێبوردن بكات،نوسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر نه‌به‌ز پێیوایه ئازادی راده‌ربڕین قسه‌كردنه له‌سه‌ر گۆڕی باوكم و هه‌روا بۆی ده‌رچێت، ئه‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه."
ئه‌ڵێن ئێستا گۆران به‌ته‌مایه داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ڵۆ تۆماربكات به تۆمه‌تی "تیرۆر و تۆقاندن"، كه ئه‌مه‌ش تۆمه‌تێكه تا ١٥ساڵ زیندانیكردن سزاكه‌یه‌تی به‌پێی یاساكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها وتی، "داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمارئه‌كه‌م، هه‌رچه‌نده پێموایه یاسایه‌ك نیه له‌م وڵاته‌دا بتوانێت خه‌ڵكانی وه‌كو ئه‌و ئیدانه‌بكات."
گۆران وتی توشی بێئومێدی بوه له‌وه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان – كه سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حزبه‌كانی هه‌رێمه - هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئیدانه‌نه‌كرد.
گۆران، كه خۆی ئه‌ندامێكی سه‌ندیكایه، وتی، "رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به رۆژنامه‌نوسان له فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكاوه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوم و ئه‌یانه‌وێت به‌دواداچون بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ندیكا تا ئێستا هیچی نه‌وتوه."
زیره‌ك كه‌مال، سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، وتی له‌كاتێكدا سه‌ندیكا ئیدانه‌ی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌كات له‌دژی رۆژنامه‌نوسان، به‌ڵام ناتوانێت له‌م روداوه بكۆڵێته‌وه چونكه نه‌به‌ز گۆران هیچ سكاڵایه‌كی فه‌رمی لای سه‌ندیكا تۆمارنه‌كردوه.
گۆران وتی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له ووره‌ی ئه‌و كه‌مناكه‌نه‌وه بۆ نوسینی ستۆریه‌كانی.
هه‌روه‌ها وتی، "گوێناده‌م به لێپرسراوان، ته‌نها ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه ئه‌مه ببێته مۆدێلێك و لێپرسراوه‌كانی تریش لاسایی بكه‌نه‌وه."
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید موحه‌ریری (IWPR)ی عێراقه.