دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی كه‌ركووك به‌ڵێن ده‌دات به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه
ئه‌كرێت گرژی نه‌ته‌وه‌یی بوونی هه‌بێت، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ئه‌و شاره ده‌ڵێن ڕێگا ناده‌ن توندڕه‌وه‌كان دووبه‌ره‌كی له نێوان خه‌ڵكی شاره‌كه بخه‌نه‌وه.
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی كه‌ركووك به‌ڵێن ده‌دات به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه
ئه‌كرێت گرژی نه‌ته‌وه‌یی بوونی هه‌بێت، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ئه‌و شاره ده‌ڵێن ڕێگا ناده‌ن توندڕه‌وه‌كان دووبه‌ره‌كی له نێوان خه‌ڵكی شاره‌كه بخه‌نه‌وه.
كه‌ركوك، كه ڕۆژێك له ڕۆژان به "عێراقێكی بچووك" ناو ده‌بردا له‌به‌ر تێكه‌ڵاویی خه‌ڵكه‌كه‌ی له توركمان و عه‌ره‌ب و كورد و نزیكه‌ی گشت كۆمه‌ڵگا ئایینییه‌كانی عێراق، ئێستا زۆر جار وه‌ك "به‌رمیلی بارووت" ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت له‌به‌ر مه‌ترسیی ته‌قینه‌وه‌ی ململانێی ده‌سه‌ڵات بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شاره به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی ١١ی كانونی یه‌كه‌م له چێشتخانه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغ له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه، كه تیایدا سه‌ركرده‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ستبوو بۆ باسكردنی هه‌وڵه‌كانی ئاشتبوونه‌وه، دانیشتوانی كه‌ركوكی تووشی شۆككرد و بوه هۆی زیاتر ووروژاندنی مه‌ترسیی سه‌باره‌ت ئاسایشی ئه‌و شاره.
ئه‌م هێرشه، كه لا‌نی كه‌م ٥٥ كه‌سی كوشت و ١٢٠ی تریشی بریندار كرد، له‌وانه‌ش ئه‌ندامی چه‌ند پارتێك و چه‌نده‌ها ژن و منداڵ، خوێناوی‌ترین هێرشه بو كه عێراق له شه‌ش مانگی ڕابردوودا به‌خۆیه‌وه دیبێتێ.
به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق ته‌قینه‌وه‌كه‌یان خسته‌پاڵ قاعیده. به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی كه‌ركووك وتیان ته‌قینه‌وه‌كه هه‌وڵه‌كانی ئاشتبوونه‌وه په‌ك ناخات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نیگه‌رانییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی وه‌ها گه‌وره له دژی نوێنه‌ره دیاره‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه ڕوو ده‌دات.
ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له كه‌ركوك، وتی ئامانجی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌كه بووه، به‌ڵام خۆكوژه‌كه هه‌وڵی ئه‌وه‌شی داوه "ڕه‌وشێكی پڕ له گرژی و ئاژاوه له نێوان تائیفه و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كه‌ركوك دروست بكات... به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون چونكه گشت نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد و به په‌له و به بێ جیاوازی به هانای قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه چوون".
تۆرهان موفتی، كه سه‌ركرده‌یه‌كی توركمانه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه، وتی ئه‌و كاره خراپه كه‌ركووكییه‌كان دابه‌ش ناكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی شاره‌كه مێژوویه‌كی دووریان هه‌یه له پێكه‌وه ژیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌ك عه‌بدوڵڵا، موفتی وتی ڕووداوه‌كه له ڕووی ئه‌منییه‌وه مایه‌ی نیگه‌رانی بوو. موفتی سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "هێرشه‌كه كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له ئاسایشی كه‌ركووك ده‌رخست".
له كاتێكدا گرژیی نه‌ته‌وه‌یی بوونی هه‌یه، زۆربه‌ی دانیشتوان و لێكۆڵه‌ره‌وانی كه‌ركووك ده‌ڵێن خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌یانه‌وێت به ته‌بایی بژین و هێزه ناعێراقییه‌كان – وه‌ك قاعیده - به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه هه‌وڵده‌ده‌ن دووبه‌ره‌كی له شاره‌كه‌دا دروست بكه‌ن.
سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، چاودێری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كردووه كه وا دیاره ئامانجی خۆكوژه‌كه بوبێت. بڕیار وابوو تاڵه‌بانی له كاتێكی دواتری ئه‌و ڕۆژه له كه‌ركووك چاوی به سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه بكه‌وێت. محه‌مه‌د كه‌مال، ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، وتی ڕاگه‌یاندنی پێشووتری سه‌ردانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و ئه‌و لاوازییه‌ی له ئاسایشی چێشتخانه‌كه‌دا هه‌بووه - ئه‌و كه‌سانه‌ی چووبوونه ژووره‌وه نه‌پشكێنرابوون – هه‌ڵه‌بوون."
كه‌مال ئه‌و هێرشه‌ی به "گورزێك بۆ هێزه‌كانی ئاسایش له شاره‌كه" ناو برد "كه ڕه‌وشی ئاسایش و سیاسی له شاره‌كه‌دا هه‌ژاندووه".
كه‌ركووك له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا توندوتیژیی سیاسی به‌خۆیه‌وه دیووه، له‌وانه‌ش چه‌ند هێرشێك له‌دژی نووسینگه‌ی حزبه‌كان و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی كاولكار له ناوچه بازرگانییه‌كاندا. عه‌ره‌ب و توركمان و كورد هه‌مویان كه‌ركووك به هی خۆیان ده‌زانن.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه بڕیاره له كانونی دووه‌می ٢٠٠٩ له سه‌رتاسه‌ری عێراق ساز بكرێت، له كه‌ركوك ئه‌نجام نادرێت له ترسی ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه توندوتیژی سیاسی لێبكه‌وێته‌وه.
قه‌یس حامد، لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی سیاسی له كه‌ركوك، وتی هێرشه‌كه "له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه داڕێژراوه كه به‌هیچ جۆرێك نایانه‌وێت شاره‌كه ئارام و سه‌قامگیربێت" و زۆر گروپیش ده‌یانه‌وێت "به‌رده‌وام ناكۆكی له نێوان پارته سیاسییه‌كاندا هه‌بێت".
حامد وتی ئارامی "ده‌توانێت دووباره ژیان بۆ شاره‌كه بگێڕێته‌وه، به تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارته سیاسییه ركابه‌ره‌كان له هه‌وڵدان بگه‌نه جۆرێك له چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ند" سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ كه‌ركووك به‌ڕێوه‌به‌رێت.
حامد وتی كه‌ركووكییه‌كان نه‌یانهێشتووه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییه كاریان تێ بكات، و "گه‌ڕانه‌وه به‌لای ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیانه‌وه دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه به‌قووڵی كاریكرده سه‌ر ده‌روونی عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و مه‌سیحییه‌كانیش".