داوا له به‌غدا ده‌كرێت كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر بكات
راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت له ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه ١٠٠،٠٠٠ عێراقی به‌هۆی كه‌میی ئاوه‌وه زێدی خۆیان جێهێشتووه.
داوا له به‌غدا ده‌كرێت كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر بكات
راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت له ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه ١٠٠،٠٠٠ عێراقی به‌هۆی كه‌میی ئاوه‌وه زێدی خۆیان جێهێشتووه.
سه‌لیم حه‌سه‌نی و باسم شه‌رع
ICRی ژماره ٣٣٩، ٤-٦-٢٠١٠
خه‌ڵكی عێراق داوا له‌حكومه‌تی داهاتوو ده‌كه‌ن هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو و هه‌ندێ له شاره‌زایانیش ده‌ڵێن له قۆناغه‌كانی داهاتوودا ئاو له نه‌وت گرنگتر ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده زیادبوونی ئاستی باران له‌م ماوه‌یه‌كی دواییدا تۆزێك وشكه‌ساڵیی له عێراقدا كه‌مكردۆته‌وه، به‌ڵام كه‌میی ئاو له چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار گوندنشین له زێدی خۆیان. حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت نزیكه‌ی دوو ملیۆن خه‌ڵك به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاو و كه‌میی كاره‌باوه به‌هۆی بوونی كه‌م و كوڕی له بواری هایدرۆپاوه‌ر ده‌ناڵێنن.
له هه‌مان كاتدا، په‌یوه‌ندییه دبلۆماتییه‌كان گرژیان تێكه‌وتووه چونكه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی توركیا و سوریا و ئێران داویانه بۆ زیادكردنی بڕه ئاوی عێراق پێناچێت جێبه‌جێ كرابن. له‌م هه‌فته‌یه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری سه‌رزه‌نشتی پلانێكی سوریای كرد كه ده‌یه‌وێ رێڕه‌وی ئاوی دیجله بگۆڕێت تا ٢٠٠،٠٠٠ هێكتار زه‌وی خۆی پێ ئاو بدات. زێباری ئه‌و كاره‌ی به هه‌نگاوێكی زیانبه‌خش بۆ داهاتووی ئاوی عێراق ناوبرد.
وه‌زیری كاره‌بای عێراق كه‌ریم وه‌حید ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوریای به "شۆك" وه‌سفكرد و پێی وابوو ده‌بێته هۆی "شه‌رمه‌زاركردنی" وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و زیانگه‌یاندن به هه‌وڵه‌كانی بۆ زیادكردنی هایدرۆپاوه‌ر. هه‌ردوو وه‌زیره‌كه به‌توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و پلانه‌ی سوریایان كرد و به پێشێلكردنی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له بواری ئاو له‌قه‌ڵه‌میاندا.
د. عه‌ون زیاب عه‌جیلی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری عێراقی نیشتیمانی بۆ هه‌ڵسوڕاندنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، وتی، "كێشه‌ی ئاو به‌رۆكی حكومه‌تی داهاتوو ده‌گرێت و هیچ رێگایه‌كیش نییه جگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی. من تێده‌گه‌م له‌وه‌ی كه عێراق زیاتر له یه‌ك كێشه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان نابێت پشتگوێ بخرێت. حكومه‌ت گرنگی به هه‌ر شتێكی تر بدات یان نا، ئه‌و كێشه‌یه به‌ره به‌ره هه‌ر زیاد ده‌كات".
عه‌جیلی وتی، "یه‌كه‌م هه‌نگاو كه پێویسته بنرێت بریتییه له گه‌یشت به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و سوریا تا رۆژانه بڕێكی باش و جێگر له ئاو بگاته عێراق. له ئێستادا، بڕه ئاوه‌كه رۆژێك باشه و رۆژێك خراپه. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش، پێویسته رێكه‌وتن له‌نێوان ئه‌و حكومه‌تانه‌دا بكرێت، نه‌ك له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی ئاو. ئه‌وه په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندییه دبلۆماتییه‌كان له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا".
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن كێشه ئه‌منییه‌كان نه‌یانهێشتووه سیاسه‌تێكی پێشكه‌وتوو له بواری ئاودا دابنرێت. ئێستا كه ره‌وشی ئه‌منی له عێراقدا تا راده‌یه‌ك باشتر بووه، شاره‌زایان داوای پلانێك ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئاو، هه‌ر له زیادبوونی خوێ له زۆنگاوه‌كانی باشوور تا دیارنه‌مانی كارێزه‌كان كه سیسته‌مێكی ئاودێرییه له هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی راپۆرتێكی یونێسكۆ، ١٠٠،٠٠٠ عێراقی له ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی ئاو زێدی خۆیان جێهێشتووه.
راپۆرتێكی تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات دوو له‌سه‌ر سێ كه‌می كردووه. ئه‌و راپۆرته هۆشیاری داوه له‌وه‌ی كه ئه‌و دوو شاده‌ماره‌ی عێراق ره‌نگه له ساڵی ٢٠٤٠ به‌ته‌واوی وشك بكه‌ن.
له‌و راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، "به‌پێی رێژه‌ی ئێستا، تا ساڵی ٢٠١٥ ئاوی عێراق ٤٣ ملیار مه‌تر سێجا كه‌م ده‌كات، ئه‌مه‌ش زۆر له‌و ٧٧ ملیار مه‌تر سێجایه كه‌متره كه عێراق پێویستی پێی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت كاره‌ساتێكی مرۆیی فراوان رووبدات".
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، "ئاودێریی ناته‌واو و نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لاوازیی له به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو بوونه‌ته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كانی ئاو... دوای ده‌یان ساڵ له پشتگوێخستن له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوو، ئێستاش به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له عێراق له‌ڕووی ته‌كنه‌لۆجیاوه توانایه‌كی باش و زانیاری‌یان نییه تا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاو بكه‌ن. نه‌بوونی بودجه‌ی ته‌واو توانای حكومه‌تی په‌كخستووه و نه‌یهێشتووه پلانێكی درێژخایه‌ن بۆ هه‌ڵسوڕاندنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان جێبه‌جێ بكات".
ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به كه‌میی ئاوه‌وه هه‌یه له عێراقدا زۆرن: ماسیگره‌كانی باشووری عێراق به‌ده‌ست كه‌مبوونه‌وه‌ی ماسییه‌وه ده‌ناڵێنن و له ناوچه كشتوكاڵییهكانیشدا كه‌میی ئاو داهاتی گه‌نمی كه‌مكردۆته‌وه بۆ نیوه. به گوێره‌ی راپۆرتێكی تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئێستا عێراق ٨٠ له سه‌دای خۆراكی خۆی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات و ٩٠ له سه‌دای خاكی عێراقیش یان بیابانه یان "به‌ده‌ست بهبیابانبوونێكی سه‌خته‌وه ده‌ناڵێنێت".
عه‌جیلی وتی، "ئاو له نه‌وت گرنگتره بۆ عێراق چونكه ئێمه زه‌وی كشتوكاڵیمان هه‌یه كه به بێ ئاو هیچ سودێكی نابێت. كشتوكاڵ داهاتوومانه و پێویسته حكومه‌تی نوێ هه‌ست به‌مه بكات".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كێشه‌ی ئاو كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له رووی سیاسییه‌وه. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "ئێمه پێمان وایه ئه‌و كێشه‌یه‌ی نێوان عێراق و دراوسێكانی لایه‌نی سیاسی هه‌یه. دراوسێكانی عێراق هه‌وڵده‌ده‌ن فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێراق تا هه‌ندێ له به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی خۆیان بهێننه دی. ئه‌م مناوه‌ره‌یه ده‌مێكه له چوارچێوه‌ی دیاریكردنی ئه‌و بڕه ئاوه‌ی عێراق پێویستی پێیه‌تی ده‌ستیپێكردووه".
د. محه‌مه‌د زوبهیدهعی، مامۆستای زانستی سیاسییه له به‌غدا، وتی ده‌مێكه ئاو بۆته فاكته‌ری سه‌ره‌كی له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق.
زوبهیدهعی وتی، "گوێبگره، كه‌سێكی ساویلكه مه‌به. ئه‌و وڵاتانه‌ی كه رووبار تیایاندا هه‌ڵده‌قوڵێ زاڵن به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و رووبارانه ده‌ڕژێنه ناویانه‌وه چونكه ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م كۆنتڕۆڵی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كه‌ن. ئه‌م خاڵه‌ش له بواری تردا سوودیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت".
ئه‌و وتی، "با باسی توركیا و سوریا بكه‌ین. ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ی رۆژێك دێ ئه‌وان له به‌رامبه‌ر یه‌ك به‌رمیل ئاو داوای یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌كه‌ن. ئه‌و رۆژه زوو دێت ئه‌گه‌ر عێراق به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌فیڕۆدانی ئاو".
حكومه‌تی به‌غدا ده‌ڵێت خه‌ریكه رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت تا ئاوی ته‌واو بۆ عێراق دابین بكات و فشاری دبلۆماسیش بخاته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دجله و فوڕاتیان لێوه هه‌ڵده‌قوڵێت.
جه‌مال به‌تیخ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی عێراق، وتی، "ئێمه چه‌ند شاندێكمان پێكهێناوه تا سه‌ردانی توركیا و ئێران و سوریا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئاو قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن چونكه له‌م رووه‌وه ئێمه كێشه‌ی زۆرمان هه‌یه. ئێمه چه‌ند نامه‌یه‌كمان ناردووه و داوامان كردووه ئاوی زیاترمان پێ بده‌ن".
دراوسێكانی عێراق تا ئێستا هه‌وڵیان نه‌داوه كێشه‌ی ئاوی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام مسته‌فا كیبارگولو، پڕۆرفیسۆره له زانكۆی بیڵكنت له به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هۆشیاریدا له‌وه‌ی كه له ساڵانی داهاتوو ره‌نگه ئاو ببێته سه‌رچاوه‌ی كێشه.
كیبارگولو وتی، "تا ئێستا هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك یان گرژییه‌ك له‌نێوان وڵاتان به‌هۆی رێژه‌ی ئاوی پێویست سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه، به‌ڵام نابێت ئه‌مه چاودێران چه‌واشه بكات و پێیان وابێ شتێكی له‌م جۆره مه‌حاڵه".
كیبارگولو وتی، "مه‌گه‌ر ته‌نها به‌شێك له سیاسه‌ته كۆنه‌كانی تایبه‌ت به ئاو چاكسیازییان تێدا بكرێت و هه‌ندێكی نوێش دابنرێن، ئه‌گینا ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه ئه‌م ناوچه‌یه له‌ڕووی مافی ئاوه‌وه ببێته بۆمبێكی ته‌وقیتكراو".
سه‌لیم حه‌سه‌نی و باسم شه‌رع دوو رۆژنامه‌نووسی راهێنراوی IWPRن له به‌غدا.