چله‌ی ئیمام حوسێن شیعه‌كان دێنێته جۆش
شیعه‌كانی عێراق گوێ به ته‌قینه‌وه ناده‌ن و یادی شه‌هیدبوونی ئیمان حوسێن ده‌كه‌نه‌وه.
چله‌ی ئیمام حوسێن شیعه‌كان دێنێته جۆش
شیعه‌كانی عێراق گوێ به ته‌قینه‌وه ناده‌ن و یادی شه‌هیدبوونی ئیمان حوسێن ده‌كه‌نه‌وه.
"ئه‌گه‌ر به‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی كه‌وتین بۆ ماڵه‌وه‌مان باشه،" حه‌سه‌نێن وتی. ئه‌و كه بێكاره و ره‌به‌نه و ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه و ده‌رچووی كۆلێژی كارگێڕییه وتی ئه‌گه‌ر بشمرێ هیچی نییه بیدۆڕێنێ.
"تا ئێستا له ژیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم، له‌وانه‌یه ئه‌م جاره‌یان بیبه‌مه‌وه... من كۆڵم به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌مه‌وه،" حه‌سه‌نێن وتی و به‌پێ گه‌شته‌كه‌ی خۆی له شاری سه‌دره‌وه ده‌ستپێكرد.
ده‌یان هه‌زار شیعه‌ی عێراق له‌م هه‌فته‌یه‌دا له شاری كه‌ربه‌لای پیرۆز كۆده‌بنه‌وه تا چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن بگێڕن. ئیمام حوسێن له ساڵانی زووی ئیسلامدا له شه‌ڕێكدا له شاری كه‌ربه‌لا شه‌هید بووه و ئه‌و رووداوه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دووبه‌ره‌كیی نێوان شیعه و سوننه.
له‌وه‌ته‌ی رژێمی سه‌دام حوسێن حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شاڵاوه‌كه‌ی ئه‌مریكادا رووخێنراوه، ئه‌و گیانبه‌خشییه دێرینه به‌لای شیعه‌كانی عێراقه‌وه مانایه‌كی خۆش و ناخۆش ده‌به‌خشێت. ده‌سه‌ڵاتی حزبه شیعه‌كان له‌به‌غدا فراوان بووه، كه‌چی پێكهاته‌ی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی شیعه‌كان به‌هۆی شه‌ڕێكی تائیفیی تونده‌وه له‌گه‌ڵ سوننه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و شه‌ڕه تا راده‌یه‌ك به‌ره‌و هێوربوونه‌وه چووه، به‌ڵام رێگای به‌ره‌و كه‌ربه‌لا هێشتا پڕه له مه‌ترسی.
هه‌زاران ئه‌فسه‌ری پۆلیس و سه‌ربازی عێراق چاودێری ماته‌مگێڕان ده‌كه‌ن كه زۆربه‌یان له گه‌شته‌كه‌یاندا چه‌ند رۆژێك به‌پێ ده‌ڕۆن. چادره‌كانی پشوودان، كه له ته‌نیشت رێگاكانه‌وه هه‌ڵده‌درێن و زیاره‌تكارانیش له‌وێ پشوو ده‌ده‌ن و شتێكی سووك ده‌خۆن، هێرشی خوێناویان به‌خۆیانه‌وه دیووه. له ئه‌نجامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ده‌یان ماته‌مگێڕی شیعه له باكووری به‌غدا و كه‌ربه‌لا كوژراون.
زۆرێك له شیعه‌كان پێیان وایه ئه‌و توندوتیژییه‌ی ئێستا عێراقی ته‌نیوه درێژه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه ئیمام حوسێن سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تیایدا كوژرا. به‌لای شیعه‌كانه‌وه ئیمام حوسێن موجاهیدێكی راست و دروست بووه و له‌سه‌ر ده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی سه‌رده‌می خۆی شكستی خواردووه و پێشیان وایه پاڵه‌وانێكی شۆڕشگێڕه و سیمبولێكی ئایینیشه.
"حوسێنی ئازا و خێزانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژران و پێویسته ئێمه‌ش به‌رده‌وام چیرۆكه‌كه‌یان بگێڕینه‌وه،" سه‌جاد حه‌مودی، هه‌رزه‌كارێكی به‌غدایه و وه‌ك به‌شێك له ماتهمگێڕییهكه جلێكی ره‌شی پۆشیبوو، وتی.
حه‌مودی به بینینی كه‌ژاوه‌یه‌كی گه‌نجان كه به زنجیر له‌خۆیان ده‌دا ده‌ستیكرد به گریان و وتی، "ئیمام حوسێن خۆی كرده قوربانی تا ئێمه فێری مانای راپه‌ڕین بكات."
له‌كاتێكدا عێراق خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو كه وا بڕیاره له مانگی ئازار به‌ڕێوه بچێت ئاماده ده‌كات، له هه‌ندێ شوێن بۆچوونی سیاسی تێكه‌ڵ به بیروباوه‌ڕی ئایینی كراوه. سه‌ره‌تا بڕیار بوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له كانوونی دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێ، به‌ڵام دروستبوونی ناكۆكی به‌هۆی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه دوو مانگ پڕۆسه‌كه‌ی دواخست.
"له ئیمام حوسێنه‌وه فێربووم دژی ناعه‌داله‌تی قسه بكه‌م،" حه‌سه‌ن محه‌مه‌د جه‌واد، شوفێری ته‌كسییه له به‌غدا و ته‌مه‌نی ٤٣ ساڵه، وتی. "پێویسته ئه‌مڕۆ ئێمه‌ش چاو له نموونه‌ی ئه‌و بكه‌ین و دژی ئه‌مریكای داگیركه‌ر و ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره عێراقیانه‌ی وڵاته‌كه‌یان كاول كردین ده‌نگ هه‌ڵبڕین."
ماته‌مگێڕیی شیعه‌كان ساڵانه نزیكه‌ی هه‌شت هه‌فته ده‌خایه‌نێت و له مانگی موحه‌ڕه‌م ده‌ستپێ ده‌كات و له مانگی سه‌فه‌ر كۆتایی دێت.
ئه‌و ماوه پیرۆزه به چه‌ند بۆنییهكی سه‌ره‌كی له عاشورادا، كه ده‌كاته ١٠ی موحه‌ڕه‌م، ده‌ستپێ ده‌كات و به رۆژی ئهربهعینیه، كه رێكه‌وتی ٢٠ی مانگی سه‌فه‌ره، كۆتایی دێت. له هه‌ردوو رۆژدا باوه‌ڕدارانی شیعه سه‌ردانی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن.
به‌درێژایی ئه‌و دوو مانگه ماته‌مینه، باوه‌ڕداران به‌شداری له بۆنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن و زۆرجاریش ئیش و كاریان جێده‌هێڵن. ماته‌مگێڕان به شه‌قامه‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه و به چه‌قۆ و قامچی له‌خۆیان ده‌ده‌ن یان به‌ده‌ست له سنگی خۆیان ده‌ده‌ن. خه‌ڵك كۆده‌بنه‌وه و سه‌یری دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه له‌ناوبه‌ره‌ی كه‌ربه‌لا له‌شێوه‌ی شانۆدا ده‌كه‌ن. له نزیك مزگه‌وته‌كان، له چێشتخانه گشتییه‌كاندا خواردنێكی زۆر ئاماده ده‌كرێت.
له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی شیعه‌نشینی به‌غدا، دایكی قاسم، كه له سه‌ره‌تای سییه‌كانی ته‌مه‌نی دایه و ره‌تیكرده‌وه ناوی ته‌واوی بدات، هه‌ندێ قیمه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو تا بیدات به دراوسێیه‌كی نه‌خۆشی كه نه‌یده‌توانی به‌شداری له یادی موحه‌ڕه‌مدا بكات.
"ئه‌م خواردنه چاكی ده‌كاته‌وه،" دایكی قاسم وتی.
كوڕێكی پێنج ساڵانی دایكی قاسم به‌توندی ده‌ستی دایكی راده‌كێشا. "كوڕه‌كه‌م برسییه‌تی چونكه یه‌ك سه‌عاته لێره وه‌ستاوین،" دایكی قاسم وتی.
له‌و نزیكانه، كۆمه‌ڵێك پیاو كه جلی ره‌شیان له‌به‌ردابوو خه‌ریك بوون خواردنیان له‌ناو مه‌نجه‌ڵی فافۆنی گه‌وره ئاماده‌ده‌كرد و گوێیان له كاسێتێك گرتبوو كه ئیمام حوسێنی ده‌لاوانده‌وه.
له‌و ماوه پیرۆزه‌دا، لاواندنه‌وه‌ی ئایینی له بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه له گه‌ڕه‌كی شیعه‌كان لێ ده‌درێت. له به‌شێكی ناوه‌ڕاستی به‌غدا، چه‌ند پۆلیسێك بینراون كه وه‌ك به‌شێك له‌و بۆنه‌یه له سنگی خۆیانداوه و سروودی ئایینی‌یان له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یان لێداوه.
لافیته‌ی سوور و سه‌وز و ره‌ش له زۆربه‌ی شه‌قامه‌كاندا هه‌ڵده‌واسرێت. ره‌نگی ره‌ش سیمبولی ماتهمگێڕییه بۆ ئیمام حوسێن و ره‌نگی سوور نیشانه‌ی خوێنی قوربانیدانیهتی و ره‌نگی سه‌وزیش هی ئه‌و ئاڵایه‌یه كه له جه‌نگه‌كه‌دا هه‌ڵیداوه.
زۆرێك له شیعه‌كان پێشوازی له یاده‌كانی عاشوڕا و ئهربهعینیه ده‌كه‌ن و به نیشانه‌ی بووژانه‌وه‌ی خۆیانی ده‌زانن دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵ بوو رژێمی سه‌دام حوسێن له یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆنانه بێبه‌شی كردبوون.
"خه‌ڵك ئێمه‌یان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه نه‌زانین و داب و نه‌ریتی خراپمان هه‌یه،" حه‌سه‌ن فه‌لاح، فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ته و له سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه، وتی. "به‌ڵام كاتێك بۆنه‌كانی خۆمان ساز ده‌كه‌ین ئازار به كه‌س ناگه‌یه‌نین."
ئه‌و هاوڵاتییه شیعانه‌ی IWPR چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا كردوون ته‌ئكیدیان له لایه‌نه گشتییه‌كانی بۆنه‌كانی موحه‌ڕه‌م ده‌كرده‌وه و هه‌روه‌ك دیار بوو نه‌یانده‌ویست دڵی لقه‌كانی تری ئیسلام و باوه‌ڕداره‌كانی تر بڕه‌نجێنن. هه‌رچه‌نده تارمایی شه‌ڕی تائیفی هێشتا به‌سه‌ر عێراقه‌وه ماوه، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه ته‌ئكیدیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه خۆبه‌ختكردنی ئیمام حوسێن په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو خه‌ڵكی عێراقه‌وه هه‌یه.
"موحه‌ره‌م ته‌نها به‌لای شیعه‌كانه‌وه پیرۆز نییه، به‌ڵكو به‌لای هه‌موو موسڵمانێكه‌وه پیرۆزه،" ئه‌سعه‌د ساعدی، وتاربێژی مزگه‌وتی ئیمام و لموتهقینه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا، وتی. "له‌و مانگه‌دا خودا شه‌ڕی حه‌ڕام كردووه."
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ته و له سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه، وتی ئه‌و بۆنانه هه‌لێكن بۆ سوننه و شیعه تا دژایه‌تی خۆیان بۆ توندوتیژی ده‌رببڕن.
"له ڕێی كۆبوونه‌وه فراوانهكانمانهوه ده‌ڵێین هێشتا به‌هێزین و تیرۆرستان ناتوانن پێشمان پێبگرن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێین ئێمه له‌گه‌ڵ سوننه‌كان یه‌كین و ئه‌وانیش به‌شداری له رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كانی موحه‌ڕه‌مدا ده‌كه‌ن،" عه‌بدوڵڵا وتی.
ئه‌و هاوڵاتییه سوننه و مه‌سیحیانه‌ی له گه‌ڕه‌كی شیعه‌كاندا ده‌ژین له‌مێژه به‌شداری له بۆنه‌كانی موحه‌ڕه‌مدا ده‌كه‌ن.
عومه‌ر محه‌مه‌د، سوننه‌یه و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی بابلشامی به‌غدایه، وتی له هاوڕێیه شیعهكانییهوه فێری یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن بووه.
"زانیاریم له‌سه‌ر مێژووی حوسێن و شۆڕشه‌كه‌ی و ئامانجه‌كانی هه‌یه،" ئه‌و وتی. "ئه‌و گڕكانێك بوو دژی زوڵم و سته‌م."
ئه‌میل سوهه‌یب، مه‌سیحییه و ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه و قوتابی كۆلێژی ئه‌ندازیارییه و ماڵیان له شه‌قامی فه‌ڵه‌ستینه له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، وتی خێزانه‌كه‌ی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵیان به‌ساده‌یی به‌ڕێكردووه چونكه ئه‌مساڵ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ماته‌مگێڕیی باوه‌ڕدارانی شیعه.
"ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ند دواده‌خرێن به‌ڵام عاشوڕا دوا نا‌خرێت،" سوهه‌یب وتی.
عه‌لی كه‌ریم په‌یامنێرێكی راهێنراوی IWPRه له به‌غدا. عه‌بیر محمه‌د موحهریرێكی ناخۆیی پێشكه‌وتووی IWPRه له به‌غدا.