به‌سره هه‌وڵده‌دات بۆ دابینكردنی داواكاری خوێندكاران
له كاتێكدا مناڵان خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ پۆله‌كانی خوێندن، بژێرخانی قوتابخانه‌كان پێویستسهكانی زۆریان بهچاككردنهوه هه‌یه.
به‌سره هه‌وڵده‌دات بۆ دابینكردنی داواكاری خوێندكاران
له كاتێكدا مناڵان خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ پۆله‌كانی خوێندن، بژێرخانی قوتابخانه‌كان پێویستسهكانی زۆریان بهچاككردنهوه هه‌یه.
زیادبوونی خواست و داواكاری له‌سه‌ر خوێندن، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌هۆی لێشاوی خه‌ڵكی ئاواره به‌ره‌و باشوری عێراق كه تاڕاده‌یه‌ك ئارامتره به به‌راوورد له گه‌ڵ شوێنه‌كانی تر، هه‌روه‌ها به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه دانیشتوانی پێشووی ئه‌و شاره‌وه له هه‌نده‌رانه‌وه، قوتابخانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی ئه‌و شاره‌ی خستۆته ژێر فشارێكی زۆره.
ئه‌و پارێزگایه به یه‌ده‌كه نه‌وتیه زۆروزهوهنهكانی به‌ناوبانگه، به‌ڵام خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كانی له بارێكی خراپدایه. شه‌ڕی به‌رده‌وام به درێژایی ٢٥ ساڵی رابردوو، هه‌روه‌ها كاریكهریهكانی گه‌مارۆی ئابوری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، ژێرخان و توانای ئابوری له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا وێران‌كرد.
له كاتێكدا به‌سره رۆژانه ١،٦ ملیۆن نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت له رۆژێكدا، دانیشتوانه‌كه‌ی به‌شێكی كه‌م له داهاته‌كه‌ی ئه‌بینن. دانیشتوان ناچارن له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر له زبڵ و خاشاكی سه‌ر شه‌قامه‌كان و خه‌سته‌خانه بێ كه‌لوپه‌له‌كان و ئه‌و قوتابخانانه‌دا بژین و هه‌ڵبكه‌ن كه زۆرجار ژماره‌ی كورسی ته‌واویان نیه مناڵه‌كانیان له‌سه‌ری دابنیشن.
محه‌ممه‌د عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی به‌سره وتی، "ئێمه ووڵاتێكین له‌سه‌ر ده‌ریای نه‌وت ئه‌ژین به‌ڵام له هه‌موو شتێكمان كه‌مه. شاره‌كه هێنده به‌و شه‌ڕه یهكبهدوایهكانه وێرانبووه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بۆته بیابانێك كه زه‌حمه‌ته بزانێت له كوێوه ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستپێبكه‌یت."
له هیچ شوێنێك هێنده‌ی قوتابخانه‌كان ئه‌م حاڵه‌ته به روونی به‌ده‌رناكه‌وێت كه بیناكانی پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌په‌له هه‌یه و پێداویسته‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌كانی تێدانیه وه‌كو كتێب و كورسی و مێز. مه‌نهه‌جه‌كان مه‌نهه‌جی حه‌فتاكانن و كتێبه‌كان به‌سه‌رچوون و شێوازه‌كانی وانه‌ووتنه‌وه سواون.
موچه‌ی مامۆستایان كه‌مه و به‌هه‌زارحاڵ به‌شی كرێی گواستنه‌وه‌یان ده‌كات بۆ شوێنی ئیشه‌كه‌یان، چ جا به‌شی كرێی خانوو و ژیان گوزه‌رانیان بكات. زۆریان ناچارن به‌ده‌م مامۆستاییهكهوه ئیشێكی تر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بری حاڵی خۆیان بكه‌ن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م كێشانه، خواست له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام له زۆربووندایه.
زۆر له‌و گه‌ورانه‌ی كه ناچاربوون واز له خوێندن بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئیشبكه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی خێزانه‌كانیان له كاتی ئه‌و باره خراپه ئابوریه‌دا كه گه‌مارۆی ئابوری نێوده‌وڵه‌تی له نه‌وه‌ده‌كاندا دروستیكرد، ئێستا ئه‌یانه‌وێت بچنه‌وه خوێندنگا و دووباره ده‌ستبكه‌نه‌وه به خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ خۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن.
داواكاری له‌سه‌ر خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له باشوری عێراقدا زۆره چونكه دانیشتوانی پێشوو و پهنابهرانيش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست ئه‌و توندوتیژیه تائیفیه هه‌ڵبێن كه به‌شه‌كانی تری ووڵاتی گرتۆته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاه‌رتی بازرگانی عێراقی نزیكه‌ی ٢٧٠ هه‌زار كه‌س له ساڵی ٢٠٠٣ ه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان له پارێزگاكانی باشوور كه زۆرێكیان له تاراوگه بوون له ئێران. له كۆتایی ٢٠٠٦ ه‌وه، زیاتر له ١٧٠ هه‌زار ئاواره‌ش هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی له باشوور بژین، به گوێره‌ی ئاماری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی به‌سره و موسه‌ننا و رێكخراوی كۆچی جیهانی (IOM).
عه‌لا سه‌ید ره‌حیم، ١٧، خوێندكاری، وه‌سفی باری خراپی قوتابخانهكهیی ئه‌كرد، "په‌نجه‌ره‌كانی شكاوون، مقه‌با به‌كارده‌هێنین بۆ گرتنی په‌نجه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمامان نه‌بێت له زستاندا."
هه‌روه‌ها وتی، "زۆرجار خوێندكاره‌كان ناچارده‌بن له عه‌رزه‌كه دابنیشن چونكه كورسیه‌كان به‌شی هه‌موو قوتابیه‌كان ناكات. نه‌بوونی مامۆستاش ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرجار وانه‌كانمان له كیس بچێت. له مانگی دوانزه‌ی رابردووه‌وه كیمیامان نه‌خوێندووه."
له كاتێكدا له به‌سره شه‌ڕ و ململانێ له‌ئارادایه، زۆره‌به‌ی شه‌ڕه‌كان له نێوان میلیشیا شیعه ركابهرهكاندایه. له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی كه‌متر پێوه‌ده‌بن. به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ئاسایش لێره‌ش گه‌وره‌ترین ڕێگره.
عه‌لی كه‌ریم، لێپرسراوی میدیای به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره، وتی مه‌ترسی به‌رده‌وام كارێكیكردووه زۆرێك له خوێندكاران نه‌وێرن بچن بۆ قوتابخانه. هه‌روه‌ها وتی، "مناڵان نا‌وێرن بچنه‌وه بۆ قوتابخانه. ژماره‌ی مامۆستایانیش كه‌مه چونكه زۆر له ژنان به هۆی توندوتیژیه‌وه وازیان له ئیش هێناوه."
ئه‌وه‌شی ووت كه ساڵی پار كه‌مترین ژماره‌ی قوتابیان له به‌سره چونه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه له مێژووی به‌سره‌دا.
عه‌بادی وتی ئیشێكی زۆر پێویسته بكرێت بۆ دابینكردنی پێویستیه‌كانی خواستی زۆر له‌سه‌ر په‌روه‌رده و فێركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ستانده‌ری بینای قوتابخانه‌كان.
هه‌روه‌ها وتی، "هه‌ندێك له قوتابخانه‌كانمان تازهكردۆتهوه به هاوكاری رێكخراوه ناحكومیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵام زۆر شت ماوه بكرێت بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئاینده‌یه‌كی رووناك بۆ قوتابیه خۆشه‌ویسته‌كانمان."
حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌ڵێنیداوه ئاوادهانكردهوه له به‌سره بكاته یه‌كێك له ئه‌وله‌ویاته‌كانی له بوجه‌ی ٢٠٠٧ دا. ره‌نگه هه‌ندێك له قوتابخانه‌كان لانیكه‌م په‌نجه‌ره‌یان پێوه‌بێت كه وه‌رزی زستان هاته‌وه.