به‌هۆی چه‌ند راپۆرتێكه‌وه، یارمه‌تیی ژنه بێ نهواكانی ئه‌نباڕ ده‌درێت
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێكی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی له‌سه‌ر مه‌ینه‌تیی ژنه بێ نهواكانی پارێزگای ئه‌نباڕ، به‌رپرسانی ناوچه‌كه به‌ڵێن ده‌ده‌ن كاری زیاتریان بۆ بكه‌ن و له نه‌هامه‌تییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
به‌هۆی چه‌ند راپۆرتێكه‌وه، یارمه‌تیی ژنه بێ نهواكانی ئه‌نباڕ ده‌درێت
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێكی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی له‌سه‌ر مه‌ینه‌تیی ژنه بێ نهواكانی پارێزگای ئه‌نباڕ، به‌رپرسانی ناوچه‌كه به‌ڵێن ده‌ده‌ن كاری زیاتریان بۆ بكه‌ن و له نه‌هامه‌تییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی دوو راپۆرتی IWPR له‌سه‌ر ره‌وشی ژنه بێ نهواكانی پارێزگای ئه‌نباڕ هانی به‌رپرسانی پارێزگاكه‌ی داوه هه‌وڵه‌كانی خۆیان زیاتر بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ژنانه.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباڕ لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ یارمه‌تیدانی ژنانی پارێزگاكه و هه‌فتانه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌و لیژنه‌یه هه‌ڵساوه به دابینكردنی هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندورستی و یارمه‌تیی دارایی و پاڵپشتیی یاسایی بێ به‌رامبه‌ر بۆ دوو له‌و بێوه‌ژنانه‌ی كه باری گوزه‌رانیان له راپۆرته‌كانی IWPRدا خرابوویهڕوو.
رابیعه نائیل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباڕه و ئه‌ندامی ئه‌و لیژنهیهشه، وتی راپۆرته‌كانی IWPR له‌سه‌ر بێوه‌ژنه‌كانی ئه‌نباڕ هانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌یان داوه كار بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژنان بكات. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباڕ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێشتر پێكهێنابوو، به‌ڵام تا راپۆرته‌كانی IWPR له مانگی ئادار له لایه‌ن نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا دابه‌ش نه‌كرا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌دابوو.
رابیعه وتی لیژنه‌كه راسپێردراوه تا پاڵپشتی له ژنان بكات و دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كانی IWPRیش ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباڕ بڕیاری داوه ئه‌و لیژنه‌یه به‌ره‌سمی بخاته‌گه‌ڕ تا "له كێشه‌ی ژنانی پارێزگاكه تێ بگات و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه".
رابیعه وتی، "ئه‌و لیژنه‌یه پێشتر پێكهێنرابوو تا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ژنان بكات، به‌ڵام تا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباڕ چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌و راپۆرتانه‌ی IWPRی نه‌نارد كارا نه‌كرابوو".
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، IWPR راپۆرتێكی به ناونیشانی ‘ژنه هه‌ژاره‌كانی ئه‌نباڕ ره‌نگه ببنه قوربانیی ئامانجه‌كانی توندڕه‌وان’ بڵاو كرده‌وه و تیایدا شاره‌زایان هۆشیاریان دا له‌وه‌ی ژنه بێ نهواكانی ئه‌نباڕ، كه زۆربه‌یان به‌هۆی شه‌ڕه‌وه بێوه‌ژن كه‌وتوون، ره‌نگه ببنه قوربانیی ئامانجه‌كانی توندڕه‌وان و به‌هۆی پاره و بیرۆكه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و گه‌یشتن به پله‌ی شه‌هاده‌ته‌وه په‌یویه‌ندیی به یاخیبووانه‌وه بكه‌ن.
یاخیبووان ژنانی عێراقیان وه‌ك خۆكوژ به‌كارهێناوه و چه‌ندین هێرشیان له‌دژی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و بازاڕه‌كان و خاڵه‌كانی پشكنین پێ ئه‌نجام داون.
پێش ئه‌و راپۆرته‌ش، IWPR راپۆرتێكی تری به ناونیشانی ‘بێوه‌ژن، قوربانییه بێده‌نگه‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی رهمای‘ بڵاوكردبوویه‌وه و تیایدا باس له چه‌ند ژنێك كراوه كه بوونه‌ته قوربانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی كاولكه‌ر كه به بارهه‌ڵگرێك له ئه‌نباڕ ئه‌نجام درا. ده‌یان بێوه‌ژن و دایكی هه‌ژار سه‌ره‌یان گرتبوو تا مووچه‌ی هه‌ژارانه وه‌ربگرن كاتێك ئه‌و بارهه‌ڵگره ته‌قیوه‌ته‌وه.
حه‌لیمه هاشم، بێوه‌ژنه و ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵه و دایكی چوار منداڵه، یه‌كێك بوو له‌و قوربانیانه و له راپۆرته‌كه‌ی IWPRدا باس له گوزه‌رانی كراوه. دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو راپۆرته، ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباڕ په‌یوه‌ندییان به حه‌لیمه و بێوه‌ژنێكی تره‌وه كردووه به ناوی ئیلاف محه‌مه‌د كه ئه‌ویش له راپۆرته‌كه‌دا ره‌وشی گوزه‌رانی خۆی خستۆته‌ڕوو.
ئیلاف دوای ئه‌وه‌ی چاوی به رابیعه ده‌كه‌وێت، له رێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه ئیشێكی بۆ ده‌بینرێته‌وه و له‌ڕووی یاسایی و تهندورستیشهوه یارمه‌تی ده‌درێت. رابیعه ٣٠٠ دۆلاری داوه به ئیلاف و خێراش چاوپێكه‌وتنێكی بۆ رهخساندنهوه له كارگه‌یه‌كی جل دوورین و به‌م دواییانه‌ش هه‌ر له‌وێدا ئیلاف ده‌ستی به‌كار كردووه.
ئیلاف، كه ٣١ ساڵه، ده‌ڵێت ئه‌و ئیشه یارمه‌تیده‌دات له هێشتنه‌وه‌ی منداڵه‌كانی لای خۆی. كه‌س و كاری مێردی كۆچكردووی ئیلاف هه‌ڕه‌شه‌یان له ئیلاف كردووه كه منداڵه‌كانی لێ بسه‌نن چونكه پێشتر نه‌یده‌توانی گوزه‌رانیان دابین بكات. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباڕ به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی به ئیلاف داوه كه له‌ڕووی یاساییه‌وه بێ به‌رامبه‌ر یارمه‌تی بدات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی رووبه‌ڕووی كێشه بوویه‌وه.
ئیلاف سوپاسی IWPRی كرد بۆ ده‌رخستنی ژیانی وه‌ك بێوه‌ژنێك له راپۆرته‌كه‌دا و وتیشی ئێستا ژیانی باشتره.
ئیلاف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بینینی رابیعه "گۆڕانێكی گه‌وره‌یه" و وتی، "گه‌یشتنی ده‌نگت به كه‌سانی تر له پاره گرنگتره".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباڕ كارمه‌ندێكی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌شی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگاكه ناردووه‌ته لای حه‌لیمه و مووچه‌ی مانگانه‌ی له ١٠٠،٠٠٠ دیناره‌وه بۆ كردووه به ١٧٥،٠٠٠ دینار. هه‌روه‌ها بێ به‌رامبه‌ریش دا‌و و ده‌رمانیان داوه به حه‌لیمه كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بریندار بووه و تا ئێستاش به‌ته‌واوی چاك نه‌بۆته‌وه.
رابیعه وتی، "ئێمه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ تا نه‌هێڵین پیاو خراپان نه‌هامه‌تییه‌كانی ژنان بقۆزنه‌وه".
سه‌باح عانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی سایكۆلۆژیای ته‌ندروستی له ئه‌نباڕ، وتی ئه‌و راپۆرتانه‌ی IWPR رێچكه‌ی نوێیان شكاند چونكه یه‌كه‌م جار بوو كێشه‌كانی ژنان له ئه‌نباڕ به‌و قووڵییه بخرێنه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
عانی وتی، "رۆژنامه‌نووسانی ئه‌نباڕ گرنگی به كێشه‌كانی ژنان و مافه‌كانیان ناده‌ن چونكه ئه‌وان به‌شێكن له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه پێی وایه ژنان بۆ ئه‌وه دروستكراون ته‌نها خزمه‌تی پیاوان بكه‌ن و ئیشی ماڵه‌وه راپه‌ڕێنن".
عانی زیاتر وتی، "ئه‌و راپۆرتانه له نزیكه‌وه تیشكیان خسته سه‌ر ره‌وشی ئه‌و ژنانه و هه‌لی بۆ ره‌خساندن تا له‌بری دایك و باوك و برا و ته‌نانه‌ت مامیشیان بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن. گفتوگۆكردن به‌ئازادی و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ژنان له ئه‌نباڕ كارێكی ده‌گمه‌نه".
عانی وتی ئه‌و راپۆرتانه وایان لێكردووه كه هانی رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكاران بدات تا قاره‌مانانه‌تر كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ژنان له راگه‌یاندنه‌كاندا و مه‌به‌ستیشیان دروستكردنی گۆڕانكاری بێت.
فیراس سامی، پاڵێوراوی لیستی عێراقییه‌یه بۆ په‌رله‌مانی عێراق له پارێزگای ئه‌نباڕ، وتی ئه‌و راپۆرتانه‌ی IWPR سه‌نگیان به راپۆرتێكی لیستی عێراقییه به‌خشیووه كه تایبه‌ت بووه به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ژنان و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا دراوه به په‌رله‌مانی عێراق. فیراس وتی، "ئه‌و راپۆرتانه ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعن چونكه ده‌ریانخستووه چۆن ژنان تووشی هیوابڕاوی هاتوون و بوونه‌ته قوربانی".
عوسمان موختار رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPRه له فه‌لوجه.