به‌غدادیه‌كان ره‌شبینن به‌رامبه‌ر دواڕۆژ
له كاتێكدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان تادێت نزیكتر ده‌بێته‌وه، دانیشتوانی به‌غدا نائومێدن له سیاسیه‌ت، سه‌رباری باشبونی باری ئه‌منی.
به‌غدادیه‌كان ره‌شبینن به‌رامبه‌ر دواڕۆژ
له كاتێكدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان تادێت نزیكتر ده‌بێته‌وه، دانیشتوانی به‌غدا نائومێدن له سیاسیه‌ت، سه‌رباری باشبونی باری ئه‌منی.
له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٠٥دا، عه‌بدوڵا و براكه‌ی خه‌ریكی هه‌ڵواسینی ئه‌و پۆسته‌رانه بون كه پشتگیری له هاوپه‌یمانی عێراقی یه‌كگرتو ئه‌كرد به سه‌ركردایه‌تی شیعه، له دوكانی بهقاڵیهكهی خۆیدا له گه‌ڕه‌كی مه‌نسور.
ئه‌مساڵ كه عێراق خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان- كه واچاوه‌ڕوانده‌كرێت سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده ئه‌نجامبدرێت- خه‌ونی عه‌بدوڵا به ژیانێكی باشتره‌وه ووردوخاشبوه و ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ربه‌ستی سیاسه‌ت و ده‌نگدان نایه‌ت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا.
"به سێ ساڵی پڕلهتوندوتیژیدا تێپه‌ڕین و هیچیش نه‌گۆڕا." عه‌بدوڵا وتی. "ئێستاش به‌رده‌وامین له ژیان و سه‌رباری باشبونی ره‌وشی ئه‌منی به‌حه‌زه‌ر و ترسه‌وه ئیش ئه‌كه‌ین."
عه‌باس له‌گه‌ڵ دوو براكه‌ی تری‌دا عه‌لی و موسته‌فا، دوكانێكیان داناوه. برای چواره‌میان، محه‌ممه‌د، له گه‌رمه‌ی توندوتیژی تایهفهگهریهكهدا و له كۆتایی ٢٠٠٦دا، له هێرشێكی چه‌كداراندا بۆ سه‌ر دوكانه‌كه‌یان كوژرا. خێزانه‌كه‌یان خانوه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا و به‌هۆی نائارامیشهوه چه‌ند جارێك ماڵیان گواستۆته‌وه.
عه‌باس پێشتر پێیوابوو كه سیاسه‌تمه‌داران ئه‌توانن ئاسایش توندوتۆڵبكهن و بارودۆخی ژیانیش باشتر بكه‌ن له عێراقدا. ئێستا ئه‌ڵێت ته‌واو بێئومێدبوه و هه‌ست ئه‌كات ژیانی پارێزراو نیه.
عه‌باس وتی، "خه‌ون و ئاواتی زۆرمان هه‌یه سه‌باره‌ت به دوارۆژمان، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا هیچی وامان ده‌ستناكه‌وێت. كاره‌با نیه، كێشه‌ی نیشته‌جێبون هه‌یه و نه‌خۆشی و په‌تا و گه‌نده‌ڵییش بڵاوه. ئاواره‌كان له بارێكی خراپ‌دا ئه‌ژین و بارودۆخی ئه‌منیش له‌رزۆكه."
"هه‌ست به عار ئه‌كه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌م حكومه‌ته كه ته‌نها گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسیه‌كانی خۆی ئه‌دات. كه‌س ئاگای له ئێمه نیه."
ئینستیتۆی رۆژنامهونی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی به‌غدادا سازكرد كه ئه‌ڵێن بارودۆخی خراپی ژیان بێتاقه‌تی كردون. سه‌رباری زۆربونی ده‌رامه‌ته‌كانی نه‌وت و باشبونی باری ئه‌منی، وادهردهردهكهوێت متمای خه‌ڵك به حكومه‌ت هه‌ر روولهكهمبونه.
بازدانی له‌پڕی نرخه‌كانی نه‌وت خه‌زێنه‌كانی ده‌وڵه‌تی پڕكردوه له پاره و به‌پێی راپۆرتێكی نوسینگه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا واچاوه‌ڕوانده‌كرێت بودجه‌ی ئه‌مساڵی وڵات ٣٨ بۆ ٥٠ ملیار دۆلار بێت.
سه‌ڕه‌رای ئه‌مه، خه‌ڵكی له به‌غدا ره‌شبینانه له ئاینده ئه‌ڕوانن به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هێشتا به‌ده‌ست كه‌می ئاو و كاره‌باوه ئه‌ناڵێنن و به‌باشی ده‌ستیان به چاودێری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و فێركردندا راناگات. له ئه‌یلولدا و له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا كه حكومه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت خزمه‌تگوزاری باشتر دابینبكات، به‌غدا كه‌متر له ١٢ سه‌عات كاره‌بای هه‌بووه له شه‌و و رۆژێكدا.
سه‌نا كازم موحسین، ژنی ماڵه‌و و دایكی چوار مناڵ وتی ته‌مه‌ننای ئهوهیدهكرد مناڵه‌كانی باشتر ئاماده‌بونایه بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ له رووی كه‌لوپه‌ل و پێداویستیهكانیانهوه. به‌ڵام وتی له‌به‌رئه‌وه‌ی دانی پاره‌ی ئاو و كاره‌با له‌پێشتره، په‌یداكردنی پاره بۆ پێویستیه‌كانی تر، وه‌كو پێویستیه‌كانی قوتابخانه، كارێكی زه‌حمه‌ته.
سه‌نا هه‌وڵده‌دات هه‌رچۆنێك بێت ژیانی خۆیی و مناڵه‌كانی له ڕێگه‌ی درومان و ئیداره‌دانی بودجه‌ی ماڵه‌وه به‌ووریاییه‌وه، بگوزه‌رێنێت.
له ژورێكی بچوكی ماڵه‌كه‌یاندا، پارچه‌یه‌ك كاغه‌ز به دیواره‌كه‌دا هه‌ڵواسراوه‌و لێی نوسراوه، "تكایه باسی سیاسه‌ت مه‌كه!".
سه‌نا وتی، "راهاتبوم باس له سیاسه‌ت بكه‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا و سه‌رشێتانه گوێم له هه‌واڵه‌كان ئه‌گرت. داكۆكیم له‌و خه‌ڵكانه‌ی ناو حكومه‌ت ئه‌كرد كه متمانه‌م پێیان هه‌بو و ره‌خنه‌م له هه‌ندێكی تریشیان ده‌گرت و به خۆمم ده‌وت ئه‌م وڵاته جارێكی تر هه‌ڵده‌سێته‌وه."
"به‌ڵام ئێستا دوری نێوان ئێمه و حكومه‌ت ئاسمان و رێسمانه. حكومه‌ت ئێستا باس له هه‌ڵبژاردن ئه‌كات و خزمهتگوزاریهكانیش له‌وپه‌ڕی خراپیدان."
"باس له سه‌روه‌ت و سامانی وڵات ئه‌كه‌ن و خۆمان نه‌وت و غاز له ماڵه‌كانماندا نیه. باس له وه‌زیفه و ئیش و ئه‌و بێكاریه به‌ربڵاوه ئه‌كه‌ن كه وڵاتی گرتۆته‌وه، كه‌چی هیچ چارهسهرێكیشیان پێ نیه."
هه‌رچه‌ند براكه‌ی سه‌نا ساڵی داهاتو خوێندنی زانكۆ تهوادهكات، به‌ڵام هیوایه‌كی كه‌می به دارۆژ هه‌یه.
سه‌نا وتی، "نازانێت چۆن و له كوێ كارێك بدۆزێته‌وه بۆ یارمه‌تیدانی خۆیی و خێزانه‌كه‌ی."
سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق ئه‌ڵێن به‌ئاگان له‌و ره‌شبینیه‌ی شه‌قامی عێراقی گرتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاندیدانه‌ی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی پاڵاوتوه، به قورسی كامپینی هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن و به‌ڵێنی گۆڕان به خه‌ڵك ناده‌ن.
ده‌نگده‌ران ئه‌ڵێن گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاستی ژیانیان بگۆڕێت یان گه‌نده‌ڵی له‌ناوببرێت. ده‌ربه‌ستنه‌هاتنی ده‌نگده‌ران گه‌یشتۆته ئاستێك كه زیاتر له ٨٠٪ی ده‌نگده‌ران ناوی خۆیان بۆ ده‌نگدان تۆمارنه‌كردوه.
به گوێره‌ی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (Transparency International)، كه رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه و كار بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، عێراق دووه‌مین وڵاته له گه‌نده‌ڵیدا له نێو ١٨٠ وڵاتی گه‌نده‌ڵ له جیهاندا به‌پێی پێوه‌ری گه‌نده‌ڵی مهزهنهكراوی ئه‌و رێكخراوه- زۆرێك له خه‌ڵكی عێراقیش سكاڵای ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه ره‌وشه‌كه له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی زۆر له‌وه خراپتره.
ئاواره‌بونی زۆری خه‌ڵك، رێژه‌ی به‌رزی بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزاری گشتی ئاسته‌نگن له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی عێراقدا.
قاسم داود، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ربه لیستی ئیتیلافی عێراقی یه‌كگرتو، پێی له‌وه‌نا كه، "شكستهێنانی حكومه‌ت له به‌دیهێنانی داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی عێراقدا، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م رهفزهی {سیایه‌تی عێراقی} و نه‌بونی متمانه‌یه."
"خه‌ڵك به‌رده‌وام ده‌بن له‌وه‌ی پشتگیری خۆیان نه‌ده‌نه حكومه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌دائی خۆی باش نه‌كات."
عه‌مار حه‌سه‌نی، ئه‌ندازیار له زانكۆی به‌غدا، وتی "خه‌ڵكی به‌به‌ریانه‌وه نه‌ماوه، زۆریان به‌ده‌ست توندوتیژی تائیفیه‌وه چه‌شت و هیوایان وابو به باشبونی باری ئه‌منی باری ئابوریش باشببێت."
"خه‌ڵك ئه‌وێت بژی، كاره‌بایان ئه‌وێ، نه‌وتیان ئه‌وێ بۆ زستان. ئایا دابینكردنی ئه‌م شتانه هێنده زه‌حمه‌ته له وڵاتێكی به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نددا؟"
هه‌روها وتی حكومه‌ت هێنده سه‌رقاڵه، وازی له ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ده‌رامه‌ت و داهاته‌كانی وڵات‌دا هێناوه بۆ خه‌ڵكانی بێگانه. "حكومه‌ته‌كه‌مان گوێناداته پێویستیه‌كانی ئێمه."
زه‌ینه‌ب ناجی رۆژنامه‌نوسێكی راهێنراوی (IWPR)ه له به‌غدا.