Institute for War and Peace Reporting | Giving Voice, Driving Change

عێراق: ئه‌یلولی ٢٠٠٨

ئاماده‌كارییه‌كانی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی بۆ چه‌ندین مه‌شقی نوێ به‌ره‌وپێش ده‌چن.
By IWPR
.



ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ به‌شێك بوون له‌ به‌رنامه‌ خێراپه‌ره‌سه‌ندووه‌كانی مه‌شقی بژێركاری و ڕۆژنامه‌نوسان كه‌ له‌ لایه‌ن په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌ عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێن.



په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی نووسینگه‌ی بژێركاری و مه‌شقی كۆمپیته‌ری و ستودیۆی ڕادیۆیی له‌ هه‌وڵێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ته‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی بژێركاری و مه‌شقیی په‌یمانگاكه‌ له‌ سلێمانی، كه‌ شارێكی تره‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا.



هه‌روه‌ها په‌یمانگای ڕۆژنامه‌ونیی جه‌نگ و ئاشتی ده‌ستی كردووه‌ به‌ پێشختسنی جێ و ڕێی نوێی خۆی له‌ به‌غدا، و له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆگرامه‌كه‌یدا په‌یمانگاكه‌ پلانی داناوه‌ نوسینگه‌ی بژێركاری دابمه‌زرێنێته‌وه‌ و چه‌ندین پڕۆگرام له‌سه‌ر بێ وه‌یی، ئاسایش و پارێزگاریی یاسایی پێشكه‌ش به‌ ڕۆژنامه‌نوسان بكات – ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م پڕۆگرامی له‌م جۆریه‌ له‌ ناوخۆی عێراقدا جێبه‌جێ بكرێت.



"ئێمه‌ بیرۆكه‌ی مه‌شق له‌ باره‌ی ده‌وروبه‌ری نه‌یار و پارێزگاریی یاسایی بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ده‌هێنینه‌ ئه‌م وڵاته‌،" به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرامی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست عه‌ماڕ ئه‌لشابه‌نده‌ر وتی. "ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ ڕێكخراوێك هه‌وڵ بدات كارێكی وه‌ها به‌م ڕێژه‌یه‌ ئه‌نجام بدات."



له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی، نووسینگه‌ی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا له‌ شاری سلێمانی بووه‌. له‌ كاتێكدا ڕه‌وشی ئاسایش له‌ عێراقدا باشتر ده‌بێت و په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی، كه خه‌ریكه‌‌ پڕۆگرامه‌كانی خۆی داده‌ڕێژێت، بوونی خۆی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا فراوان ده‌كات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ناوه‌ندێكی مه‌شق و پوخته‌كاری له‌ به‌سڕه‌ له‌ ساڵی داهاتوو ده‌كاته‌وه‌.



نوسینگه‌ی به‌سڕه‌، كه‌ به‌ ڕاهێنان له‌سه‌ر داپۆشینی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ میدیای ناوخۆیی ده‌ستپێ ده‌كات، هه‌روه‌ها مه‌شق و ئامۆژگاریش پێشكه‌ش به‌و ژنانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێ ببنه‌ ڕۆژنامه‌نوس.



"نوسینگه‌كه‌مان له‌ به‌سڕه‌ ده‌بێته‌ سه‌ره‌تای قوناغێكی نوێ له‌ پڕۆگرامه‌كانی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌ عێراق،" هیوا عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌ عێراق وتی، "ئێمه‌ ئه‌زمونی خۆمان له‌ به‌شه‌كانی تری عێراق ده‌گوازینه‌وه‌ بۆ باشوور به‌و هیوایه‌ی به‌شدار بین له‌ به‌ره‌وپێش بردنی میدیای نێوخۆیی له‌و ناوچه‌یه‌دا."



هه‌روه‌ها په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی كارده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕادیۆی نه‌وا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئێستگه‌ دووانه‌زمانییه‌ هه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كان له‌ عێراق، تا خزمه‌تگوزاری عه‌ره‌بی ئێستگه‌كه‌ له‌ نوسینگه‌ و ستودیۆی هه‌ولێر دابمه‌زرێنێت. په‌پمانگای ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی یارمه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات له‌ بنیاتنانی تواناكانی ڕادیۆی نه‌وا بۆ كاری پوخته‌كاری و به‌رهه‌مهێنان.



له‌ ناوه‌ندی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌ هه‌ولێر، كه‌ له‌ ئه‌یلولدا به‌ ستافێكی نوێی بژێركاری كرایه‌وه‌، ڕۆژنامه‌نوسانی چاپ، ته‌له‌فزیۆن، ڕادیۆ و فره‌میدیا ڕهێنانیان پێ ده‌كرێت. له‌ كاتێكدا په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی خۆی ئاماده‌ ده‌كات به‌رهه‌می پوخته‌كاری زیاد بكات له‌ سه‌ر ئه‌نته‌رنێت و به‌ ڤیدیۆ و له‌ ڕادیۆدا، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پڕۆگرامه‌دا وه‌رگێڕ و سه‌رنوسه‌ری نێوخۆیی نوێ داده‌مه‌زرێنرێن.



هه‌روه‌ها له‌ ئه‌یلولدا، یه‌كێك له‌ سه‌رنوسه‌ره‌كانمان له‌ عێراقدا به‌ ناوی ڕۆمان زاگرۆس ده‌ستی كرد به‌ مه‌شقدان به‌ ستافێكی پوخته‌كاریی تازه‌ دامه‌زراوی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی.



"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاره‌كه‌مان پێویستی به‌ یاریده‌ده‌ری سه‌رنوسه‌ر و وه‌رگێڕی دوانه‌زمانی ئه‌گه‌ر سیانه‌زمانیش نه‌بێت هه‌یه‌، ده‌بێت دڵنیا بین ئه‌و په‌ڕ‌ی گرنگی ده‌درێت كاتێك له‌ زمانێكه‌وه‌‌ ده‌چینه‌ سه‌ر یه‌كێكی تر تاكو بندێڕه‌كانی زمان پارێزگاریی پێوه‌بكرێت. ئه‌مه‌ مه‌شقێكه‌ له‌ كاتی جێه‌به‌جێ كردنی كار ئه‌نجام ده‌درێت و پێویستی به‌ ئامۆژگاری نزیك و سه‌رنجی به‌رده‌وام هه‌یه‌ بۆ چه‌ندین مانگ،" زاگرۆس وتی.



ئه‌م كۆڕه‌ مه‌شقییانه‌ به‌شكێن له‌ ستراتیجیی به‌رده‌وامی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی بۆ زیادكردن و باشتركردنی تواناكانی ڕۆژنامه‌نوسان و سه‌رنوسه‌رانی نێوخۆیی.



وه‌ك به‌شێك له‌ ستراتیجیی "مه‌شق به‌ مه‌شقده‌ر بكه‌"، په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی خه‌ریكه‌ پلان داده‌نێت تا مه‌شق بكات به‌ سه‌رنوسه‌رانی چه‌ندین ڕۆژنامه‌، ئاژانسی هه‌واڵی و ئێستگه‌ی ڕادیۆیی عێراقی به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان، كه‌ بڕیاره‌ له‌ كانونی دووه‌می ٢٠٠٩دا ئه‌نجام بدرێن.



ئه‌م سه‌رنوسه‌رانه‌ "هه‌ڵده‌ستن به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌زاییه‌ی په‌یدای ده‌كه‌ن بۆ كه‌سانی تر له‌ ڕێكخراوه‌كانیاندا"، زاگرۆس وتی.

As coronavirus sweeps the globe, IWPR’s network of local reporters, activists and analysts are examining the economic, social and political impact of this era-defining pandemic.

VIEW FOCUS PAGE >