ئاسۆیه‌كی تاریك بۆ كورده گه‌ڕاوه‌كان
دانیشتوانی كوردی پێشووی كه‌ركوك هانده‌درێن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان - به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر له‌وانه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان تووشی بێئومدییهكی گه‌وره‌یان ده‌كات.
ئاسۆیه‌كی تاریك بۆ كورده گه‌ڕاوه‌كان
دانیشتوانی كوردی پێشووی كه‌ركوك هانده‌درێن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان - به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر له‌وانه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان تووشی بێئومدییهكی گه‌وره‌یان ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌و گه‌شبینیه‌ی له‌سه‌ره‌تادا هه‌یانبوو سه‌باره‌ت گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، ئێستا به‌ره‌و كاڵبونه‌وه ده‌چێت چونكه زۆریان هه‌ستده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆ تووشی نائومێدیان كردوون به حوكمی ئه‌وه‌ی هیچی وایان نه‌كردووه بۆ یارمه‌تیدانیان.
له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی تركهشكان، ٣٦ قوتابی له ژێر خێمه‌دا وانه‌كانیان ده‌خوێنن.
ئیحسان شه‌ریف، ٣٦، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه وتی، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ته‌واومان نیه، له یه‌ك كاتدا چوار مامۆستا چوار وانه‌ی جیاواز ئه‌ڵێنه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی، "شتێكی زه‌حمه‌ته بۆ قوتابیه‌كان تهركیزبكهن، ئه‌و بارودۆخه‌شی كه هه‌یه كاریگه‌ری خراپ به‌سه‌ر ئاستی فێربون و په‌روه‌دره‌ی قوتابیانه‌وه به‌جێده‌هێڵێت."
ئاستی خراپی په‌روه‌رده و فێركردن ته‌نها شت نیه كه ده‌بێت گه‌ڕاوه‌كان پێی ڕازیبن. خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌باو سیستمی ئاوهرۆش (زێراب) خراپن. له‌گه‌ڵ زیادبونی ئاستی توندوتیژی له كه‌ركودا، خێزانه گه‌ڕاوه‌كان زیاتر هیوابڕاودهبن له‌وه‌ی بتوانن ژیانێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ن.
له ساڵانی هه‌شتاكاندا نزیكه‌ی 200 هه‌زار كورد و توركمان له‌و شاره ده‌ركران، كاتێك رژێمی سه‌دام حسه‌ین له‌باتی ئه‌وان عه‌ره‌بی ده‌هێنایه ئه‌و پارێزگایه. ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له‌وێ نیشته‌جێكران - كه زۆریان جوتیاری هه‌ژاری شیعه بوون له باشوری عێراقه‌وه هێنرابوون – چنگی رژێمی به‌عسیان له‌و پارێزگا به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده زیاتر گیركرد.
به‌پێی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوری عێراقی، بڕیاره ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك بڕیاربده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئايا ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن حكومه‌تی مه‌ركه‌زیه‌وه یان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت.
به‌ر له ئه‌نجامدانی ده‌نگدانه‌كه، ده‌بێت پرۆسه‌یه‌كی دووبهاره نیشته‌جێكردنی ئاره‌زوومه‌ندانه جێبه‌جێبكرێت، كه مافی وه‌رگرتنی زه‌وی و بڕی ١٠ ملیۆن دیناری عێراقی ده‌داته كه‌ركوكیه گه‌ڕاوه‌كان وه‌كو قه‌ره‌بویه‌ك، و ئه‌وانه‌شی له سه‌رده‌مانی رژێمی پێشوودا له كه‌ركوك نیشته‌جێبوون له ئه‌نجامی شاڵاوی ته‌عریبی ئه‌و رژێمه، مافی ئه‌وه‌یان ده‌درێتێ ٢٠ ملیۆن دینار و پارچه‌یه‌ك زه‌وی وه‌ربگرن له ناوچه ئه‌سڵیه‌كانی خۆیاندا.
نزیكه‌ی ٢٥-٣٠ هه‌زار خێزانی كورد له ٢٠٠٣ ه‌وه تا ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوركوك، به‌پێی نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نیشته‌جێكردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه كه لێپرسراوه له ئه‌نجامدانی كاره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ماهه‌نگیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ ئه‌و شاره.
به‌ڵام به قسه‌ی كاكه ره‌ش سدیق كه لێپرسراوێكی باڵای شاره‌وانی كه‌ركوكه، ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی كه‌م چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره و ته‌نها ٢٠٠٠ كێشه‌ی زه‌وی چاره‌سه‌ركراوه له‌و پارێزگایه‌دا.
كاكه‌ره‌ش وتی هیچ خێزانێكی كورد قهرهبونهكراوهتهوه و پێناچێت قه‌ره‌بوش بكرێنه‌وه هه‌تا لانی كه‌م مانگی شوباتی ٢٠٠٨. كاكه‌ره‌ش وتی یه‌كه‌م جار قه‌ره‌بوو ده‌درێته عه‌ره‌به هاورده‌کان و ده‌بێت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكرێت به‌رله‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌كانی كه‌ركوك ئه‌و پاره و پارچه زه‌ویه وه‌ربگرن كه بۆیان دیاریكراوه.
محه‌ممه‌د خه‌لیل جبوری كه لێپرسراوێكی تره له شاری كه‌ركوك، وتی نزیكه‌ی ١٧٥٠ خێزانی عه‌ه‌ب قهرهبوكراونهتهوه و زیاتر له ٣٥٠٠ خێزانی عه‌ره‌ب معامهلاتیان پێشكه‌شكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه پارێزگا ئه‌سڵیه‌كانی خۆیان.
واچاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و پرۆسه‌ی دووباره نیشته‌جێكردنه جارێکی تر دیمۆگرافیای كه‌ركوك و خاوه‌ندارێتی زه‌وی له‌و شاره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی بگۆڕێت. توندوتیژی و به تایبه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی ئێجگار گه‌وره‌ی ئوتومبیل ئارامی ناوچه‌كه‌ی شێواندووه و بۆته هۆی دره‌نگخستنی ریفراندۆمه‌كه لانی كه‌م هه‌تا مانگی مایسی ٢٠٠٨.
دوای هاندانیان له‌لایه‌ن حیزبه كوردیه‌كانه‌وه، كورده كه‌ركوكیه له ٢٠٠٣دا ده‌ستیانكرد به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شاره. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان ده‌ستیانكرد به موڵك كڕین، به‌ڵام هه‌زاره‌ها گه‌ڕاوه‌ی هه‌ژاری كورد هێشتا له كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌دا ماونه‌ته‌وه.
كه‌مپه‌كان مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی ژیان و خزمه‌تگوزارییان تێدانیه، وه‌كو بنکه‌ی چاودێری پزیشكی و قوتابخانه و ئاوی به‌لۆعه و كاره‌با و رێگاوبانی قیرتاوكراو و ئاوه‌رۆ.
ره‌سوڵ عه‌بدوڵا، ٤٨، نوێنه‌رێكی كورده كه‌ركوكیه گهڕاوهكانه كه له که‌مپی مه‌لعه‌به‌که‌ی ئه‌و شاره‌دا ئه‌ژین وتی، "ئێمه كاتێك گه‌ڕاینه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌و باروۆدۆخه ئێجگار سه‌خته‌مان نه‌ده‌كرد." نزیكه‌ی ٥٠٠ خێزان له‌و مهلعهبهدا ئه‌ژین.
دانیشتوانی كه‌ركوك سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و لۆكاڵی سه‌رجه‌م كه‌ركوكیان پشتگوێخستووه و گهڕاوهكانیش فشارێكی زیاتریان خستۆته سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئه‌و شاره كه خۆی له خۆیدا خزمه‌تگوزاریه‌كی كه‌مه.
سامی جه‌مال، ٤٤، دانیشتوی كه‌ركوك وتی، "حكومه‌ت خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئه‌و شاره‌ی فه‌رامۆشكردوه. هه‌موو ساڵێك بڕی ئێجگار زۆر له پاره خه‌رجده‌كات به‌ناوی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێك ببینین... و له‌گه‌ڵ زۆربونی دانیشتواندا، ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان له شاره‌كه‌دا به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت."
كاكه ڕه‌ش وتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌وانی هێنده پاره‌وپولیان له‌به‌رده‌ستدا نیه خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو یه‌كێك دابین بكه‌ن.
گه‌ڕاوه‌كان خراپترین باری گوزه‌رانیان هه‌یه.
حه‌بیب ڕۆژبه‌یانی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی نیشته‌جێكردن و قه‌ره‌بوكردنه‌وه وتی، "حكومه‌ت زه‌وی پێویست نادات به گه‌ڕاوه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌شی تێیدا ده‌ژین له زۆر حزموتگوزاری بێبه‌شه."
دڵشاد پیرۆت، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی لیژنه‌ی ئاوادهنكردنهوه و خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئاسانكاریكردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه ئاواره كورده‌كان، پشتگیریه‌كی زۆریان ده‌كات له‌و پشتگیریه سنورداره‌ی كه له توانایدایه.
شیكارزانان ئه‌ڵێن حزبه كوردیه‌كان هانی كورده‌كانی كه‌ركوكیان داوه بۆ گه‌ڕانه‌وه، به‌شێكی بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی سیاسی پارێزگاكه و سه‌رچاوه نه‌وتیه‌كانی بكه‌ن. له مانگی نیساندا، رێكخراوی گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان (International Crisis Group) راپۆرتێكی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كه‌ركوك ده‌ركرد و تێیدا ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "حهوافیزی جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنن، كه هه‌ندێك جار نزیكده‌بێته‌وه له ئیبتیزاز، بۆ هاندانی كه‌ركوكیه ئاواره‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان."
راپۆرته‌كه قسه‌ی كوردێكی كه‌ركوكی وه‌رگرتوه كه له هه‌ولێر ئه‌ژی و وتویه‌تی حكومه‌تی كوردی به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایكبون ناداته مناڵه تازهلهدایكبوهكهی ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك. هه‌روها وتی نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه چونكه خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌وێ زۆر خراپن.
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڵێنیداوه ١٠ هه‌زار دۆلار بداته هه‌ر خێزانێكی گه‌ڕاوه كه له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك نیشته‌جێ ببێت، له كاتێكدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 5 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته هه‌ندێك له‌و خێزانانه.
به‌ڵام خه‌ڵكانی گه‌ڕاوه‌ی زۆر هه‌ن كه هیچیان وه‌رنه‌گرتوه.
رێبوار ره‌ش، ٣١، گهڕاوهیهكی كورده له یاریگای تۆپی پێیه‌كه‌ی كه‌ركوك ئه‌ژی، وتی حزبه كوردیه‌كان به‌ڵێنه‌كانی خۆیان نه‌برده‌سه‌ر كه دابویان بۆ پشتگیریكردنی گه‌ڕاوه‌كان.
رێبوار وتی، "حه‌ڵك به‌وه ڕازین له‌م كه‌مپه‌دا بمێننه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ركوكمان خۆشده‌وێت. پارتی (دیموكراتی كوردستان) و یه‌كێتی (نیشتمانی كوردستان) پشتگیریی مادییان نه‌كردووین."
له نێو گه‌ڕاوه هه‌ژاره‌كاندا، ئه‌وانه‌ی كه له كه‌مپدا نین، یان له بینای چۆڵدا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ژین و هێڵی كاره‌با و ئاويان نایاساییانه راكێشاوه و يان هه‌یانه به‌بێ مۆڵه‌ت خانویان دروستكردووه.
ساڵی پار ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌که كه‌وته ته‌فروتوناكردنی ئه‌وانه‌ی به‌نایاسایی بینا و موڵكیان داگیركردبو، به‌ڵام زوو ده‌ست له‌و كاره هه‌ڵگیرا پاش ئه‌وه‌ی حزبه كوردیه‌كان، كه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر به‌هێزیان هه‌یه له كه‌ركوكدا، ناره‌زاییان ده‌ربڕی.
محه‌ممه‌د غه‌ریب، ٣٥، كه چه‌ندین ساڵی به غه‌ریبی له ئێران به‌سه‌ربردووه، كاتێك گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌ركوك بڕیاریدا خانوویه‌ك به ته‌جاوه‌ز دروستبكات، چونكه هیچ شوێنێكی شك نه‌برد تێیدا نیشته‌جێ ببێت.
محه‌ممه‌د وتی، "هه‌وڵمدا په‌نا نه‌به‌مه به‌ر كاری نایاسایی بۆ ده‌ستكه‌وتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی، به‌ڵام ناچاركرام په‌نای بۆ به‌رم. ئه‌بێت خۆمان هه‌موو شتێك په‌یدابكه‌ین. ئه‌توانین چاوه‌ڕێی حكومه‌ت بكه‌ین شتێكمان بۆ بكات، به‌ڵام نایكات."
یه‌حیا به‌رزنجی له سلێمانیه‌وه به‌شداری له‌م راپۆرته‌دا كردووه.