كڕینی ده‌نگ هه‌ڕه‌شه له سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
به‌پێی راپۆرته‌كان، هه‌ندێ لایه‌ن به‌رتیل ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان تا ده‌نگیان پێ بده‌ن.

. له‌به‌رامبه‌ردا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵێنی داوه سزای هه‌ر لایه‌نێك بدات ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ردا ساغ بوویه‌وه.
عه‌بدولره‌حمان خه‌له‌ف، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمسیۆن، وتی "سكاڵایه‌كی زۆرمان پێگه‌یشتووه كه باس له كڕینی ده‌نگ و به‌رتیل ده‌كه‌ن و ئه‌و سكاڵایانهمان ناردووه بۆ نووسینگه‌ی كۆمسیۆن له به‌غدا و ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان".
خه‌له‌ف زیاتر وتی، "به‌گوێره‌ی ئه‌و سكاڵایانه، سووته‌مه‌نی و چه‌ك و پاره له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی هاوڵاتیان دابه‌شكراون. كۆمسیۆن سزای قورسی بۆ ئه‌م جۆره پێشێلكاریانه داناوه".
ژماره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی تا ئێستا به‌ده‌ست كۆمسیۆن گه‌یشتووه نه‌زانراوه، به‌ڵام له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا راپۆرتی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رێكخراوه ناحكومییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا زیادی كردووه. تۆڕی شهمس، كه چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات و له‌م بواره‌دا گه‌وره‌ترین رێكخراوه و باره‌گاكه‌ی له به‌غدایه، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سێیه‌م راپۆرتی خۆی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باس له چه‌ند پێشێلكارییه‌ك كراوه له سه‌رتاسه‌ری عێراق له هه‌ولێره‌وه تا به‌سڕه روویانداوه.
هۆگر چه‌تۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی شهمس، وتی، "به‌ڵگه‌ی ته‌واومان هه‌یه له‌سه‌ر چه‌ند حاڵه‌تێكی به‌رتیل. هه‌ندێ له پاڵێوراوان له هه‌ولێر و به‌سڕه سه‌ردانی ماڵان ده‌كه‌ن و شتومه‌كی ماڵه‌وه دابه‌ش ده‌كه‌ن، وه‌ك به‌تانی و سه‌لاجه و هیته‌ر و به‌ڵێن له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن كه ده‌نگیان پێ بده‌ن".
پاگه‌نده‌ی كڕینی ده‌نگ و جۆره‌كانی تری پێشێلكاری هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كین له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه. له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا، چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌نێوانیاندا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق جه‌نه‌ڕاڵ رێی ئۆدێرنۆ، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئاماده‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوای واده‌ی كشانه‌وه‌یان له كۆتایی ئه‌مساڵ له عێراقدا بهێڵنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هێمنی به‌ڕێوه‌نه‌چوون.
چه‌تۆ وتی، "له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك عێراق، كه هێشتا زۆرێك له خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و ئاگاداری مافه‌كانی خۆیان نین، به‌رتیل شتێكی فریوده‌ره. له‌ڕێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له پێشێلكارییه‌كان ده‌كه‌ن ئێمه فشار ده‌خه‌یه‌نه سه‌ر كۆمسیۆن و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌بوو ئه‌وا راپۆرته‌كانمان ده‌نێرین بۆ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك یونامی و باڵیۆزخانه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا".
هاوڵاتیانی عێراق له چه‌ند پارێزگایه‌ك به IWPRیان راگه‌یاند كه هه‌ندێ له پارته سیاسییه‌كان په‌نایان بردۆته به‌ر دابه‌شكردنی به‌رتیل، بۆ نموونه خواردن و ئامێری مۆبایل و ته‌نانه‌ت پۆستی حكومیش، تا خه‌ڵك ده‌نگیان پێ بده‌ن.
باوكی محه‌مه‌د، ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵه و خانه‌نشینی حكومه‌ته له شاری موسڵ، وتی، "یه‌كێك له‌و حزبانه‌ی كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا كردووه ١٠٠ دۆلاری داوه به كوڕه‌كه‌م تا ده‌نگی بۆ بدات. ئه‌و حزبه داوای له‌و كه‌سانه كردووه كه پاره‌كه‌یان قبوڵكردووه به قورئان سوێند بخۆن تا ده‌نگی پێبده‌ن. دوای سوێندخواردن پاره‌كه دراوه به‌و كه‌سانه".
باوكی محه‌مه‌د زیاتر وتی، "به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه تووشی سه‌رسامی نه‌هاتووم چونكه ئه‌مه شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه و هه‌موو لایه‌كیش هه‌وڵده‌دات بیباته‌وه. به‌ڵام بێ ئومێد بووم چونكه پاڵێوراوی ئه‌و حزبه باسی له گۆڕانكاری ده‌كرد".
سه‌باح سامی، گوته‌بێژی شاره‌وانیی به‌غدا، وتی به‌چاوی خۆی كڕینی ده‌نگی بینیووه.
سامی وتی، "به‌چاوی خۆم بینیم پاڵێوراوێكی ژن له گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان جلی به‌سه‌ر منداڵاندا دابه‌شده‌كرد تا دایك و باوكی ئه‌و منداڵانه ده‌نگی پێبده‌ن. ئه‌مه شوڕهییه".
له شاری نه‌جه‌ف له باشووری عێراق، حه‌یده‌ر قه‌یسی، ٣٢ ساڵه، وتی بینیوویه‌تی چه‌ند حزبێك ئامێری مۆبایلیان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكردووه تا ده‌نگ به‌و لایه‌نانه بده‌ن.
سه‌عید مه‌لاله، چاودێری هه‌ڵبژاردنه له نه‌جه‌ف، وتی، "لایه‌نه ركابه‌ره‌كان شێوازی نوێ له به‌خشینه‌وه‌ی به‌رتیلدا داده‌هێنن".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دیار نییه ئاخۆ پاڵێوراوه گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌توانن ده‌نگی خه‌ڵك له‌ڕێی به‌رتیله‌وه به‌ده‌ست بهێنن یان نا.
مه‌حمود، ٢٨ ساڵه و بێكاره له موسڵ، وتی، "من و هاڕێكانم هه‌موو دیارییه‌ك وه‌رده‌گرین، به‌ڵام له كۆتاییدا ده‌نگ به‌و كه‌سه ده‌ده‌ین كه ئێمه ده‌مانه‌وێ".
مسته‌فا، ١٨ ساڵه و قوتابییه له به‌غدا، وتی، "ئه‌گه‌ر پاڵێوراوێك یان حزبێكی سیاسی دیارییه‌ك یان به‌رتیلم پێشكه‌ش بكات، یه‌كسه‌ر وه‌ری ده‌گرم. به‌ڵام ده‌نگیان پێ ناده‌م".
"چی له پاڵێوراوێك چاوه‌ڕێ بكه‌م كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی به به‌رتیل ده‌ستپێ بكات؟ ده‌بێ ئه‌و كاته چی بكات كه ده‌گات به ده‌سه‌ڵات!"
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، كه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كاتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ٢٠٠٤دا پێكهێنراوه، رایگه‌یاندووه له‌نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و هه‌ر كه‌سێك پێشێلكاری ئه‌نجام دابێت سزا ده‌درێت.
تاریق حه‌ڕب، شاره‌زایه‌كی دیاری عێراقه له بواری یاساییدا و له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی خۆی پاڵاوتووه، وتی كۆمسیۆن خۆی ده‌توانێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات كه چ شتێك به‌رتیله و به‌هه‌مان شێوه‌ش بڕیار له‌سه‌ر پێبژاردن و سزای گونجاو‌دا بدات.
گوته‌بێژی كۆمسیۆن قاسم عه‌بدوی وتی هه‌ر پاڵێوراوێك یان حزبێك كه ده‌نگ بكڕێت سه‌ره‌تا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوون، له‌ڕووی مادییه‌وه سزایه‌كی زۆر ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش سوودی نه‌بوو، ئه‌وا پاڵێوراوه‌كه یان لایه‌نه‌كه له هه‌ڵبژاردن دوورده‌خرێته‌وه.
عه‌بودی وتی، "كۆمسیۆن جدییه له كاره‌كانیدا. ئێمه لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ورده‌كارییه‌كی تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و سزای قورسیشمان ئاماده‌كردووه. له‌به‌رامبه‌ر هیچ پێشێلكارییه‌كدا بێده‌نگ نابین".
عه‌لی كه‌ریم و جه‌ریر محه‌مه‌د و عه‌لی موتاڵیبی سێ رۆژنامه‌نووسی راهێنراوی IWPRن له عێراق. رۆژنامه‌نووسی راهێنراوی IWPR شۆڕش خالید له سلێمانییه‌وه به‌شداری له نووسی ئه‌م راپۆرته كردووه.