پرۆگرامی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له عێراق به‌هۆی لایه‌نگیریی تائیفییه‌وه رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بێته‌وه
بڕیارم دا راپۆرتێك له‌سه‌ر پرۆگرامی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له قوتابخانه‌كانی عێراق بنووسم دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند منداڵێك له به‌غدا قسه‌مكرد كه به په‌یامه‌كانی ناو ئه‌و پرۆگرامه سه‌ریان لێ شێوابوو – ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و منداڵانه بیری له‌وه ده‌كرده‌وه ره‌نگه رۆژێك بێت پێویست بكات یه‌كێك له هاوڕێیه‌كانی بكوژێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیحییه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند قوتابییه‌ك و مامۆستایه‌ك قسه‌م كرد، بۆم ده‌ركه‌وت كه نه‌ك ته‌نها پرۆگرامی ئه‌و وانه‌یه كێشه‌ی تێدایه، به‌ڵكو رووبه‌ڕووی توندترین ره‌خنه بۆته‌وه چونكه تیایدا بیروباوه‌ڕی ئیسلامی شیعه ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
نووسینی راپۆرت له‌سه‌ر تائیفه‌گه‌ری و ئایین له عێراق كارێكی زۆر هه‌ستیاره چونكه ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووی دووبه‌ره‌كی و توندوتیژی بۆته‌وه. زۆر كه‌س پێیان وایه نووسینی راپۆرت له‌سه‌ر تائیفه‌گه‌ری توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه و ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بووبێت پێش راپۆرته‌كه‌م ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانی ناخۆ باس نه‌كرابوو. به‌ڵام هه‌ستم كرد ده‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته راپۆرتێك بنووسم چونكه په‌یوه‌ندیی به ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵان و دایكان و باوكان و هاوڵاتیان و به‌رپرسانی به‌غداوه هه‌بوو.
زۆرێك له په‌یامنێرانی عێراق تا راده‌یه‌كی زۆر هاوسۆزی بۆ تائیفه‌كه‌ی خۆیان ده‌رده‌بڕن و ئه‌وانه‌ی له به‌غدا ده‌ژین ره‌تیده‌كه‌نه‌وه له‌و گه‌ڕه‌كانه چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن كه تائیفه‌یه‌كی تر به‌ده‌ری له هی خۆیان تیایدا زاڵه. هه‌روه‌ها زۆرێك له رۆژنامه‌نووسان نا‌وێرن له شه‌قامه‌كاندا قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ترسی میلیشیاكان.
سازدانی چاوپێكه‌وتن به خۆشترین شت له پیشه‌كه‌م له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م. چاوپێكه‌وتن هه‌لێكه تا سه‌ردانی گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كان له‌ڕووی تائیفی و ئایینی و چینه‌وه بكه‌م و له تێڕامانی جیاواز حاڵی بم. هه‌میشه چه‌ند ده‌سته جلێكی جیاواز و عه‌بایه‌ك له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌م داده‌نێم تاكو بتوانم خۆم تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كانی به‌غدا بكه‌م و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م هه‌ست به ئۆقره‌یی بكه‌ن.
له‌كاتی نووسینی ئه‌و راپۆرته، هه‌وڵمدا له‌گه‌ڵ قوتابیان و مامۆستایانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی به‌غدا قسه بكه‌م، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانانه رازی نه‌بوون. بۆیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شیعه‌نشین و سوننه‌نشین و تێكهڵنشین چاوه‌ڕێی مامۆستایان و دایكان و باوكان و قوتابیانم كرد. رۆژێكیان شه‌ش كاتژمێر له به‌رده‌می قوتابخانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كێكی شیعه‌نشین و هه‌ژار چاوه‌ڕێم كرد.
به‌رپرسان به‌وپه‌ڕی توندییه‌وه به‌رهه‌ڵستیان كردم و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆش هۆشیاریان پێدام كه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره نه‌نووسم. به‌رپرسێك تۆمهتباریكردم به‌وه‌ی زۆر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌م و یه‌كێكی تر تۆمه‌تی شێواندنی ئایینی ئیسلامی خستهپاڵم.
كاتێك له به‌رپرسێكم پرسی بۆچی هیچ پرۆگرامێكی تایبه‌ت به ئایینی مه‌سیحی نییه، ئه‌و به‌رپرسه گرژ و توڕه بوو، پێی وتم نابێ ته‌ركیز بخه‌مه سه‌ر پرۆگرامی خوێندن.
په‌رله‌مانتارێكی ژن كه ئیسلامه به‌رگری له پرۆگرامی خوێندن كرد و لێی پرسیم، "دووباره ناوت چی بوو؟ له كوێ كار ده‌كه‌یت؟" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو حاڵه‌تێكدا خۆم ده‌ناسێنم، بۆیه له‌كاتی بیستنی ئه‌و پرسیارانه‌دا هه‌ستم به نائۆقره‌یی كرد.
به‌رهه‌می ئه‌و هه‌وڵانه‌م له راپۆرتێكی تایبه‌تدا به ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردی بڵاوكرایه‌وه و بووه هانده‌ری گۆڕانكاری. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌م، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق هه‌وڵه‌كانی فراوانتر كرد بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له پرۆگرامی خوێندن. ئێستا خه‌ریكه چاسكازی له پرۆگرامی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی‌دا ده‌كرێت تا خزمه‌ت به گشت خه‌ڵكی عێراق بكات و به‌رپرسانیش به‌ڵێنیان داوه پرۆگرامی تایبه‌ت به كه‌مایه‌تییه‌كانی عێراق، له‌وانه‌ش مه‌سیحییه‌كان و سابیئه‌كان، دابڕێژن.
عه‌بیر محه‌مه‌د موحه‌ریری ناوخۆیی باڵای IWPRه له به‌غدا.


