له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی ریفراندۆمه چاره‌نوسسازه‌كه‌دا بارودۆخی كه‌ركوك گرژده‌بێت
.
دانیشتوانی كه‌ركوك– كه به عێراقێكی بچوككراوه ناوده‌برێت چونكه هه‌موو گروپه نه‌ژادییه‌كان و ئایینه‌كانی ئه‌و ووڵاته له‌و شاره‌دا بونیان هه‌یه- ده‌ڵێن بوونه‌ته ئامانجی گروپه سیاسیه تائیفیه ركابه‌ره‌كان.
تۆقاندن و توندوتیژیه‌كه گه‌یشتۆته ئاستێك كه عه‌ره‌بی سوننه و شیعه نا‌وێرن بچنه ناوچه كوردنشینه‌كانه‌وه؛ كورد خۆی له عه‌ره‌ب لاده‌دات؛ و توركمان و مه‌سیحیه‌كانیش به‌ده‌گمه‌ن له ناوچه‌كانیان دوورده‌كه‌ونه‌وه.
گروپه نه‌ژادی و ئایینیه‌كانی كه‌ركوك یه‌كتر تاوانبارده‌كه‌ن بۆ ئه‌و توندوتیژیه‌ی كه به‌ر له ریفراندۆم له كه‌ركوك ته‌شه‌نه‌یكردووه، ئه‌و ریفراندۆمه‌ی دیاریده‌كات ئایا كه‌ركوك، و هه‌ندێ له‌و ناوچانه‌ی جێگه‌ی ناكۆكین له نزیك موسڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حوكمیانده‌كات یان حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له به‌غدا.
له ده‌ستوردا هاتووه كه پێویسته ئه‌و ریفراندۆمه پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت.
نوێنه‌رانی هه‌ندێك له كه‌مینه نه‌ژادییه‌كان ده‌ڵێن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆی كوردیه‌وه په‌راوێزخراون و ئاماده‌ن ده‌ست بده‌نه چه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن كه‌ركوك ب‌بێته به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان.
لێپرسراوانی توركمان ده‌ڵێن چه‌ند بازرگانێكی توركمان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به تو‌ندڕه‌وه‌كانه‌وه كوژراون، فڕێنراون و ئیبتیزازكراون. كورده‌كان، به‌تایبه‌ت حیزبه كوردیه‌كان، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه په‌لامارده‌درێن، و عه‌ره‌به‌كانیش ده‌ڵێن له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه كه ئه‌وان به رژێمه سه‌ركوتكه‌ره كوردیه‌كه وه‌سفیده‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت، كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكوری كۆنترۆڵكردووه.
خه‌ڵكێكی زۆر داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی زیاتر دروست نه‌بێت.
كه‌ركوك هه‌میشه فره‌ڕه‌نگ نه‌بووه. پێشتر زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی كورد و توركمان بوون و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی كه‌متر له عه‌ره‌ب و ئاشوری و مه‌سیحی تێدابووه. به‌ڵام له ساڵانی هه‌شتاكاندا، سه‌دام حسه‌ین پلانی گۆڕانكاریه‌كی دیمۆگرافی گه‌وره‌ی داڕشت و جێبه‌جێیكرد. به‌پێی ئه‌و پلانه هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی كورد و توركمانی له شاره‌كه راگواست و عه‌ره‌بی سوننه و شیعه‌ی له جێگه‌یان نیشته‌جێكرد.
ئێستا، كورده‌كان له كۆی ٤١ كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ٢٦ كورسیان هه‌یه، به‌ڵام توركمانه‌كان نۆ كورسی و عه‌ره‌به‌كان شه‌ش كورسیان هه‌یه.
ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوری عێراقی، كه له ساڵی ٢٠٠٥دا په‌سه‌ندكرا، ره‌وایه‌تی ده‌داته "ئاساییكردنه‌وه"ی كه‌ركوك. ئه‌م ماده‌یه داواده‌كات ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له سه‌رده‌می سه‌دام حسه‌یندا نیشته‌جێكراون بگه‌ڕێنه‌وه پارێزگا ئه‌سڵیه‌كانی خۆیان و ئه‌و كورد و توركمانانه‌یش كه ده‌ركراون رێگه‌یان بدرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك.
له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌دا، ئێستا كورده‌كان پۆل پۆل ده‌گه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه و داوای موڵكوماڵی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت كه پێكهاتووه له نوێنه‌رانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان.
به‌ڵام ئاساییكردنه‌وه به‌فیعلی و وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌ویسترا، ئه‌نجامنه‌دراوه، چه‌ندین دابه‌شبونی له كه‌ركوكدا دروستكردووه هه‌روه‌كو نوسینی سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌و شاره نیشانیده‌دات. دروشمه‌كانی "كه‌ركوك هه‌تاهه‌تایه توركیه" ، "كه‌ركوك قودسی كوردستانه"، "كه‌ركوك كه‌ركوكی هه‌موو عێراقیه‌كانه" له‌سه‌رتاسه‌ری شاردا له‌سه‌ر باره‌گای حیزبه‌كان نوسراوه.
ئه‌و دابه‌شبونانه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌یه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كه‌ركوك له گه‌ڕدایه. له كاتی رووخانی سه‌دامه‌وه له ٢٠٠٣دا گرژی زیادیكردووه و كه‌مینه‌كان ئیدیعای ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه كورد سووره له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی كه‌ركوك و كورد ئیدیعای ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ركوك وه‌كو مێژوو پارێزگایه‌كی كوردیه.
عه‌ره‌به‌كان و هه‌ندێك له توركمانه‌كان به‌رهه‌ڵستی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ركوك بدرێته ده‌ست كورد. زۆرێكیشیان به‌و رێگه‌یه ناڕازین كه پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێ جێبه‌جێده‌كرێت.
ئه‌وان ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد پاره ئه‌ده‌ن به كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك، به‌مه‌ش ژماره‌یان زیادده‌كه‌ن و له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش ب‌بێته هۆی كۆنترۆڵكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن كورده‌وه له ریفراندۆمه‌كه‌دا.
له به‌هاردا، حكومه‌ت رازیبوو به‌وه‌ی ١٥ هه‌زار دۆلار بداته عه‌ره‌به هاورده‌كان له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ك زه‌وی له شوێنه ئه‌سڵیه‌كانی خۆیان، ئه‌گه‌ر به‌ویستی خۆیان گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌وه پارێزگاكه خرایه سه‌ر كوردستانی عێراق، ئه‌وا مه‌ترسیه‌كی راسته‌قینه هه‌یه بۆ به‌رپابوونی توندوتیژیه‌كی سه‌رتاسه‌ری.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، به‌یاننامه‌یه‌كی عه‌شیره‌ته سوننه و شیعه‌كان هۆشیارییدا كه "جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ له‌وانه‌یه ب‌بێته هۆی زیادبونی توندوتیژی و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتوانی كه‌ركوك به‌تایبه‌ت و عێراق به‌گشتی نقومی رووبارێكی خوێنی تازه ببن."
چاودێرای سه‌ربه‌خۆ ئیدیعاكانی كورد پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه كه عه‌ره‌به توندڕه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی لێپرسراون له كرده‌وه‌كانی توندوتیژی وه‌كو ته‌قینه‌وه و په‌لاماره‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه كوردیه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.
عه‌ره‌به سوننه‌كانی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراقی مه‌ركه‌زی به‌رهه‌ڵستی كۆنترۆڵكردنی كه‌ركوك ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كورده‌وه، هه‌روه‌ها توركیای دراوسێی عێراقیش كه خۆی به كوێخای كه‌مینه‌ی توركمانی ده‌زانێت له عێراقدا و هه‌ڵوێستێكی ناحه‌زانه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له كاتێكدا عه‌ره‌به شیعه‌كان و گروپه كوردیه‌كان هاوپه‌یمانی یه‌كترن له به‌غدا، لایه‌نه شیعه‌كان له كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی توندی شوێنكه‌وتوه‌كانی خۆیان ده‌ترسن ئه‌گه‌ر بیانبینن وا ئه‌وان خه‌ریكن كه‌ركوك ته‌سلیمی كورد ده‌كه‌ن، كه پێده‌چێت ٦٠٪ ی نه‌وتی یه‌ده‌كی ئه‌و ووڵاته‌ی تێدابێت.
كاكه‌ڕه‌ش سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كه‌ركوكی لیژنه‌ی ماده‌ی ١٤٠ وتی ژماره‌یه‌كی كه‌م له عه‌ره‌ب داوایان پێشكه‌شكردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ پارێزگا ئه‌سڵیه‌كانیان. كاكه‌ڕه‌ش پێیوایه توندڕه‌وه سوننه‌كان عه‌ره‌به هاورده‌كانیان ئاگاداركردۆته‌وه كه شاره‌كه به‌جێنه‌هێڵن.
عه‌ره‌به‌كان له هه‌ڵوێسێكی خراپدان چونكه رووبه‌رووی ترس و تۆقاندنی توندڕه‌وه‌كانی نێو خۆیان ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها شانبه‌شانی توركمانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كورده‌وه ده‌كرێنه ئامانج كه به ئه‌شكه‌نجه‌دان و هێشتنه‌وه‌ی نایاسایی زیندانیان تاوانباریانده‌كه‌ن.
له ساڵی ٢٠٠٥دا، رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئاشكرایكرد كه پۆلیسی كوردی و یه‌كه‌كانی ئاسایش سه‌دان عه‌ره‌ب و كوردیان فڕاندووه، وه‌كو به‌شێك له "هه‌وڵێكی پلان بۆدانراو و به‌رفراوان" له‌لایه‌ن دوو حیزبه كوردیه سه‌ره‌كیه‌كه‌وه "بۆ موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵات له كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی ئیستیفزازی."
خالید عه‌واد، ٥٣، عه‌ره‌بی سوننه‌ی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی حوزه‌یران وتی خه‌ڵكانی عه‌ره‌بی بێ‌تاوان له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره كورده‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن.
هه‌روه‌ها وتی، "ناتوانم به رۆژدا به‌ئازادی بسوڕێمه‌وه، شه‌وانه‌یش كه له ماڵه‌وه‌م له‌وه ده‌ترسم هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی هه‌ڵبكوتنه سه‌رم. ئه‌و هێزانه خه‌ڵك ئه‌گرن و چه‌ند مانگ له زیندانه‌كانی كوردستانی {عێراقدا} ده‌یانهێڵنه‌وه."
به‌ڵام كوردیش هه‌مان مه‌ترسیان هه‌یه. له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای كوردنشینی باكوری كه‌ركوك، سه‌ما جه‌وهه‌ر كه كوردێكی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵه وتی به‌ده‌گمه‌ن ده‌چێته ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن. هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌ترسم چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان بمفڕێنن."
نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری عه‌ره‌بی(مجلس الإستشاري العربي)، كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی عه‌ره‌بی سوننه‌یه له كه‌ركوك، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی سنورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی كورد و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی عه‌ره‌به‌كان (له‌لایه‌ن کورده‌وه) دانه‌نێت له كه‌ركوك، "ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ستده‌كه‌ین به ده‌ستبه‌سه‌ركردن و فڕاندنی كورده‌كان."
عه‌بدولڕه‌حمان مونشید عاسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه وتی كاتێك ئه‌مریكا گه‌ڕایه‌وه، عه‌ره‌ب شه‌ڕ بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌ركوك نه‌خرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌زانین {كورده‌كان} له‌ڕووی ئابوریه‌وه به‌هێزن و میلیشیایان هه‌یه، به‌ڵام چۆك داناده‌ین. به‌رگری له كه‌ركوك ده‌كه‌ین، چاوه‌ڕوانی پێكدادان ده‌كه‌ین له كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا."
عاسی وتی له كاتێكدا به‌خێرهاتنه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه ده‌كات كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام به‌رهه‌ڵستی ئه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بگه‌ڕێنه‌وه ژماره‌یان زیاتر بێت. هه‌روه‌ها وتی دژی ناردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانه و سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك شاری هه‌موو عێراقیه‌كانه.
رێبوار تاڵه‌بانی كه ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه، هه‌ڕه‌شه‌كانی عاسی ره‌تكرده‌وه و وتی ، "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ته‌سریحی بێ‌سود و ئاگراوین،" و هۆشداریدا كه كورده‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر توندوتیژی ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه په‌كبخرێت.
هه‌روه‌ها وتی، " چه‌ندین موڵكوماڵی كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. كورده‌كان چاوه‌ڕێی عه‌داله‌ت و حوكمی یاسان، ئه‌گه‌ر عه‌داله‌تیان بۆ جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وا ده‌ستده‌ده‌نه چه‌ك."
هه‌ندێك له لایه‌نه توركمانه‌كان ئێستا هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردا كردووه، كه به‌ڵێنیانداونه‌تێ مافه‌كانیان دابینبكه‌ن ئه‌گه‌ر كورد كۆنترۆڵی كه‌ركوكی كرد.
لایه‌نی تری وه‌كو به‌ره‌ی توركمانی كه توركیا یارمه‌تی داراییان بۆ داینده‌كات، پشتگیری عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن له دژی كورد. عه‌لی مه‌هدی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی توركمانه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وتی توركمانه‌كان به‌شێكن له نه‌ته‌وه‌ی تورك.
هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌گه‌ر كورد كه‌ركوك به زه‌بری هێز بخه‌نه سه‌ر كوردستانی {عێراق}، من یه‌كه‌م كه‌سم ئاماده‌م شه‌ڕی له‌سه‌ر بكه‌م."
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك له كاتی رووخانی رژێمه‌وه هه‌موویان به ئه‌سڵ خه‌ڵكی كه‌ركوك نین. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت، "حیزبه كوردیه‌كان پاره ده‌ده‌ن به هه‌ر كوردێك ئاماده بێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و شاره بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه كه‌ركوك شارێكی كوردیه."
به‌ڵام دكتۆر فواد مه‌عسوم، سه‌رۆكی كوتله‌ی كوردی له په‌رله‌مانی عێراقی نكولی له‌و ئیدیعایانه ده‌كات.
دكتۆر فواد وتی، "هیچ خێزانێكی كوردی، عێراقی بوبێت یان غه‌یره عێراقی، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی كه‌ركوك نه‌بوبێت له‌و شاره نیشته‌جێنه‌كراوه." هه‌روه‌ها وتی، "من ته‌حه‌دای هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م بتوانن ناوی تاكه كه‌سێك بهێنن كه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك هێنرابێت و به ئه‌سڵ خه‌ڵكی كه‌ركوك نه‌بوبێت."
بۆ ده‌نگدان له ریفراندۆمه‌كه‌دا، پێویسته دانیشتوان ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه پیشانبده‌ن كه ده‌یسه‌لمێنێت به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی كه‌ركوكن.
دكتۆر فواد وتی زۆر له دانیشتوانی پێشووی كه‌ركوك حه‌زناكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه. "ئێستا ئێمه كێشه‌ی ئه‌و توركمان و كوردانه‌ی كه‌ركوكمان هه‌یه كه ئێستا له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ژین و له‌به‌ر باری ئه‌منی نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك. داوای كۆمه‌كی دارایی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان."
خه‌ڵكانێك هه‌ن كورد به‌وه تاوانبارده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی كه‌ركوك بكه‌ن.
عه‌لی مه‌هدی كورد به حیزبی به‌عس به‌راوردده‌كات و به‌وه تاوانباریان ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها بگرنه ده‌ست و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سوپای ئه‌مریكا هاوسۆزی نیشانده‌دات به‌رامبه‌ر ئامه‌نجه‌كانیان. هه‌روه‌ها وتی، "سه‌ربازان و كونسوڵی ئه‌مریكا نه‌رمی ئه‌نوێنن به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی كورد سه‌باره‌ت به كه‌ركوك."
عه‌لی مه‌هدی، له كاتێكدا پێداگری كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توركمانه‌كان پشتگیری له ده‌ستور ده‌كه‌ن، پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه پێویسته ریفراندۆم بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ دوابخرێت و كه‌ركوك بكرێته پارێزگایه‌كی فیدراڵی له سایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی رێگیری بكرێت له نفوزی كورد له‌و شاره‌دا.
لیوا ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین، كه فه‌رمانده‌ی لیوای چواری سوپای عێراقه له كه‌ركوك وتی سوپای عێراق، به هاوكاری هێزه‌كانی فره‌ڕه‌گه‌ز به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، پلانێكی ئه‌منیان بۆ كه‌ركوك ئاماده‌كردووه بۆ کاتی ریفراندۆمه‌كه.
لیوا ئه‌نوه‌ر وتی، "به‌رپه‌رچی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژی ده‌ده‌ینه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه بێت."
به‌ڵام هێشتا دیار نیه ئایا ئه‌و ریفراندۆمه تاكۆتایی ٢٠٠٧ ئه‌نجامده‌درێت یان نا.
لایه‌نه شیعه‌كان، وه‌كو خه‌ڵكانی وابه‌سته‌ی موقته‌دا سه‌در و ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی باڵای عێراق، هه‌روه‌ها لایه‌نه عه‌ره‌بیه سوننه‌كان له به‌غدا، دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ن له واده‌ی خۆیدا، چونكه له‌وه ده‌ترسن كه ب‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاكه بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورده‌وه.
له هه‌مان كاتدا، دامه‌زراوه‌ی گروپی دیراسه‌کردنی عێراق (US Iraqi Study Group) كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مریكیه و تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر عێراق، راسپارده‌ی ئه‌وه‌یكردووه ریفراندۆمه‌كه بۆ ساڵێك دوابخرێت و هۆشیارییداوه كه له‌وانه‌یه ئه‌و ریفراندۆمه ب‌بێته هۆی هه‌ڵایسانی توندوتیژی له پارێزگاكه‌دا. هه‌روه‌ها توركیاش داوای كردووه ریفراندۆمه‌كه دوابخرێت. ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی توڕه‌كردنی لێپرسراوه كورده‌كان.
له مانگی ئازاردا، رۆژنامه‌ی زه‌مانی عێراقی، دوابه‌دوای رێكه‌وتنێكی نێوان توركیا و عێراق له كاتی سه‌ردانێكی عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆكی عێراق بۆ ئه‌نقه‌ره، ئاشكرایكرد كه ریفراندۆمه‌كه دواده‌خرێت بۆ دوای ساڵی ٢٠٠٧.
به‌ڵام به‌هرۆز گه‌ڵاڵیی نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا وتی كه ریفراندۆمه‌كه به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانراوه ده‌چێت به‌ڕێوه. هه‌روه‌ها وتی، "ئێمه بیر له دواخستنی ناكه‌ینه‌وه."
له هه‌مان كاتدا و له كاتێكدا لایه‌نه‌كان له‌ناو خۆیاندا ململانێ‌یان هه‌یه، دانیشتوانی كه‌ركوك هه‌ستده‌كه‌ن زیاتر و زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رووبه‌رروی كێشه ببنه‌وه.
عه‌بدولهادی عه‌واد، ٦٤، عه‌ره‌بی سوننه وتی، "لێپرسراوانی حیزبی و حكومی باردۆخێكی ئه‌منی گرژیان له پارێزگاكه‌دا دروستكردووه."
هه‌روه‌ها وتی، "چه‌نده‌ها ساڵه عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و مه‌سیحیه‌كان پێكه‌وه له كه‌ركوك ده‌ژین، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی حیزب و حكومه‌ت ئه‌و هاوژیانیه‌یان ئه‌شێوێنن."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌باح عه‌لی، ٣٢، كورد، سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ركابه‌رێتی حیزبایه‌تی نه‌یتوانیوه دانیشتوانی كه‌ركوك به‌شبه‌شبكات.
له رۆژی ١٦ی ته‌مموزدا و دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، سه‌دان خه‌ڵكی دانیشتوی كه‌ركوك رژانه ناو خه‌سته‌خانه‌كانه‌وه بۆ به‌خشینی خوێن دوای ئه‌وه‌ی به موكه‌به‌ره داوای به‌خشینی خوێن له خه‌ڵك كرا.
سه‌باح عه‌لی وتی، "من خوێنم به‌خشی به توركمانێك كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا برینداربووبو، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له نه‌ته‌وه‌كه‌ی یان ئایینه‌كه‌ی بكه‌مه‌وه. چونكه دواجار، ئه‌و توركمانه مرۆڤه و هاونیشتمانمه."


